Mazın Asad
25 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2016
جێگری سەرۆکی گشتی و گوتەبێژی ئاکپارتی، عومەر چەلیک لە کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەنووسی لە بارەگای گشتیی ئاکپارتی تیشکی خستە سەر بابەتەکانی رۆژەڤ و رایگەیاند: "ھەتا بە بۆچوونی گشت رێکخراوانی تیرۆریستی لە ھەمان ریز و گشت وڵاتەکانیش لە ریزێکی دیکە جموجۆڵ نەکرێت، ئەستەمە جیھان شکست بە تیرۆر بھێنێت".
گوتەبێژی ئاکپارتی ئاماژەی بەوە دا کە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا بەرزترین ئاستی ھۆشیاری بەرامبەر بە ھاووڵاتییان نیشان دراوە و بەشێوەیەکی راستەوخۆ رێکخراوانی تیرۆریستی و تیرۆریستان کراوەتە ئامانج و زیاتر گوتیشی: "لە رابردوودا کەسانێک دەیانگوت بەھۆی ئەوەی رێگەی سیاسی لە تورکیا داخراوە، چەک ھەڵدەگرن. ئەگەر ئەم شێوازە ھەڵەیە رێگەیەکیش بێت ئەوکات بەھۆی ئەوەی دەرگاکانی سیاسی داخراو رەنگە ئەوە بچووبایە نێو بابەتێکی دیکەوە بەڵام رێگەکانی سیاسی لە تورکیا کراوەیە و لە چوارچێوەی دیموکراسی و شەرعییەتدا ھەموو تاکێک لە تورکیا دەتوانێت ھەر داواکارییەک بخاتەڕوو. تەنھا تاکە رێگەیەک نەبێت کە ئەویش پشتگیریکردنی تیرۆرە بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی مرۆڤایەتی. تیرۆر لە ھەموو شوێنێکی جیھاندا ئەنجامدانی تاوانە دژی مرۆڤایەتی. ھەرکەسێک بە چ سیفەتێک بێت ئەگەر پشتی بە رێکخراوانی تیرۆریستی بەست و پشتیوانی بکات و لە نێو ھەڵوێستێکی لەو شێوەیەدا بێت، ئەوە بەھیچ شێوەیەک نابێت بیری لێ بکرێتەوە و مایەی قبووڵکردنیش نییە".
لەبارەی بەکارھێنانی چەکی کیمیاوی دژی تورکمانەکان لە توزخورماتوو لەلایەن داعشەوە، چەلیک گوتی: "بە تایبەتی منداڵان بەو ھۆیەوە گیانیان لەدەست داوە. بەھۆی ھێرشیکردنە سەر برا تورکمانەکانمان و گیان لەدەستدانیان، جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشیان ئاراستە دەکەین. نەفرەت و ئیدانەی ھێرشەکانی داعش دەکەین. تورکیا ھەمیشە پشتگیری تورکمانەکانی کردووە و لە پشتگیریکردنیش بەردەوام دەبێت. جا لە عێراق یاخود لە سووریا بێت، بەھیچ شێوەیەک واز لە دۆزی تورکمانەکان ناھێنین. بەتایبەتی دۆزی تورکمان یەکێکە لە پرسە ھەرە سەرەکییەکانی ئاکپارتی. لە نزیکەوە چاودێری گشت پێشھاتەکانی ناوچەکە دەکەین".