Muhammet Ali Kemal
24 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2016
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا یاڵچن ئاکدۆغان لە ئەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، هێرشە تێرۆریستییەکانی ئەنقەرە، ئیستانبوڵ، پاریس و برۆکسل نیشانەی ئەوەیە کە هاریکاریی نێودەوڵەتیی مەرجە لە بەرەنگاربوونەوەی تێرۆردا.
ئاکدۆغان رایگەیاندووە ئەو رێکخراوانە ناویان هەرچییەک بێت، ئەوانەی کەسانی سڤیلی بێ تاوان دەکەنە ئامانج و جەنگ لە دژی دیموکراسی و یاسا بەرپا دەکەن، ئەوانە رێکخراوی تێرۆریستیین و نووسیویەتی: ''هەرچۆن لەدوای هێرشەکانی پاریس و برۆکسلەوە، کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ داعش، دامەزراندنی دەستە و کۆمەڵە، کاری چاپەمەنی، بانگەشەکردن بۆ رێکخراوەکە و پەیداکردنی ئەندامی نوێ دۆخێک بێت مایەی پەسەندکردن نەبێت، بەو شێوەیەش پێویستە رێگە لە چالاکییە هاوشێوەکانی پەکەکە کە یەکێتیی ئەورووپا بە تێرۆریستی دەزانێت، لە شارەکانی ئەورووپادا بگیرێت و قەدەغە بکرێت. پێویستە چیتر بۆچوونی ''ئاگرە سوورە لەخۆم دوورە'' کۆتایی پێبهێنرێت. ئەو ئاگرە رۆژێک ئەو کەسانەش دەسووتێنێت کە پارێزگاریی لێدەکەن''.