ئەنقەرە
توغرول بایر ئەو ھاوڵاتییە تورکەیە کە چەند رۆژی رابردوو لەبەردەم تەلاری سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە ئەنقەرە بە مینی ساختە خۆپیشاندانی کرد و لەلایەن ھێزە ئاسایشپارێزەکانەوە دەستگیرکرا.
دوای دەستگیرکردن بایر بۆ دادگەی ئەنقەرە گوساترایەوە و لەوێ داواکاری گشتی بریاری ئازادکردنی توغرول بایری دا.
چەند رۆژێک لەمەوبەر کەسێک لەبەردەم تەلاری سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە شاری ئەنقەرە بە گومانی ئەوەی کە دەخوازێ خۆی بتەقێنێتەوە، لەلایەن ھێزە ئاسایشپارێزەکانی تەلاری سەرۆکوەزرانەوە دەستگیرکرا، بەڵام دواتر ئاشکرابوو کە ئەو کەسە لەبارێکی دەروونی تەواودا نەبووە کاتێک ئەو کارەی کردووە و ئەو بۆمبەی کە پێی بووە راستەقینە نەبووە بەڵکو بۆمبێکی ساختە بووە.