قاھیرە
بە گوێرەی لێدوانێکی وەزارەتی دەرەوەی میسر، ھۆکاری بڕیاری کشاندنەوەی باڵیۆزی میسر لە ئەنقەرە، لێدوانی سەرۆک وەزیری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ٢١ ئەم مانگە بەر لە سەردانی مۆسکۆ بوو.
لە لێدوانەکەدا ھاتووە: "ئەو لێدوانەی ئەردۆغان بچووککردنەوەی بڕیاری میسرە و راستەوخۆ دەستوەردانە لە کاروباری ئەوان، ھەڵوێستێکە مایەی پەسەنکردن نیە."
ھەروەھا لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەدا ھاتووە: "گەل و حکوومەتی میسر، رێز لە گەلی تورک دەگرن، بەڵام دەربارەی ئەو ئاستەی پەیوەندیەکانی ھەردوو وڵات پێیگەیشتوون، حکوومەتی تورکیا بەرپرسیارە."
لە کۆتایی لێدوانەکەدا دەڵێ : "حکوومەتی قاھیرە چەندین جار بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی ھەردوو وڵات و پارتە سیاسیەکانیان، دەرفەتی بە بەرپرسانی تورکیا دا تا ھەڵوێستەکانیان راست بکەنەوە، ھیچی تر ھانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەدژی میسر نەدەن، بەڵام ئەوان سووربوون لەسەر ئەوەی ھاوکاری ئەو دەزگایانە بکەن کە ھەوڵ دەدەن نا سەقامگیری لەو وڵاتە ھەبێ، ھەروەھا سووربوون لەسەر بچووککردنەوەی ئیرداەی گەلی میسر کە لە ٣٠ حوزەیران نیشانیدا."
بڕیاری وەزارەتی دەرەوەی میسر سێ ماددە لەخۆ دەگرێت:
١- ئاستی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی نێوان میسر و تورکیا، لە ئاستی باڵۆزی یەکەم بۆ ئاستی بەڕێوەبەری کاروباری ھەردوولا داببەزێ.
٢- دوای ئەوەی لە ١٥ مانگ باڵیۆزی میسر لە تورکیا بۆ ماوەیەکی کاتی بانگی قاھیرە کرا، ئەمجارەیان باڵیۆزی میسر بە شێوەیەکی بەردەوام بانگھێشتی قاھیرە دەکرێتەوە.
٣- ئەمڕۆ باڵیۆزی تورکیا لە قاھیرە بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی میسر دەکرێت و وەکو کەسێکی " نەویستراو" ئاگادار دەکرێتەوەو داوای لێدەکرێت وڵات بەجێبھێڵێت.