رۆژی چوارشەممە ٢٥ی کانوونی یەکەم، موعەممەر گولەر وەزیری ناوخۆی تورکیا، زەفەر چاغڵایان وەزیری دارایی، ئەردۆغان بایراکتار وەزیری ژینگە و شارەوانی دەست لەکار کێشانەوەی خۆیان راگەیاند.
بەھۆی ئەوەی ھەندێ لە وەزیرانی دیکە کاندیدن بۆ شارەوانییەکان و پێویستە پۆستی وەزارەت جێبێڵن، کابینەی پارتی دادو گەشەپێدان بۆ جاری چوارەم گۆڕانکاریی تێدا کرا.
دوایین گۆڕانکاریی لەکابینە بەمشێوەیەیە:
ئەمرولڵا ئیشلەر، جێگری سەرۆکوەزیران.
بەکر بۆزداغ، وەزیری داد.
ئایشەنور ئیسلام، وەزیری کۆمەڵایەتی و خێزان
مەولود چاووشۆغڵو، وەزیری یەکێتیی ئەوروپا.
فیکری ئیشیک، وەزیری پیشەسازیی و تەکنەلۆجیا.
ئیدریس گوللوجە،، وەزیری ژینگە.
نیھاد زەیبەکچی، وەزیری ئابووریی
ئاکیف چاغاتای کلیچ،وەزیری وەرزش و لاوان.
ئەفکان ئەڵا،وەزیری ناوخۆ.
لوتفی ئەلڤان، وەزیری گەیاندن و دەریاوانی.
لە ماوەی ١١ ساڵی کابینەی ئاکپارتی، یەکەم گۆڕانکاریی بۆ سەرۆکوەزیران رەجەب تەیب ئەردۆغان کرا. کاتێ عەبدوڵا گول رۆژی ١٤ی ئازاری ٢٠٠٣ پۆستی سەرۆکوەزیرانی لەگەڵ ئەردۆغان گۆڕییەوە.
دووەم گۆڕانکاریی مانگی حوزەیرانی ٢٠٠٥ ئەنجامدرا، گولداد ئاکشیف پۆستی وەزارەتی کۆمەڵایەتی و خێزانی بۆ نیعمەت چوبوکچوو جێھێشت، سامی گوچلو پۆستی وەزیری کشتوکاڵی بۆ مەھدی ئەکەر جێھێشت. زەکی ئەرگەزەن پۆستی وەزیری نیشتەجێکردنی بۆ فاروق نافیز جێھێشت.
دوای ھەڵبژاردنەکەی حوزەیرانی ٢٠١١ رۆژی ٦ی تەمموز، بەکر بۆزداغ، عیسمەت یڵماز، سوعاد کڵچ، بۆ یەکەمجار پۆستیان وەرگرت و ١٩ وەزیر لە شوێنەکانیان مانەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سێیەمین گۆڕانکاریی ئەنجامدا کە گۆڕانکاریی بوو بۆ چوار وەزیر لە کابینەکەیدا.
لە ھەڵبژاردنی مانگی ئازار کاندیدبوونی وەزیری داد سەعدولڵا ئەرگین بۆ شارەوانیی ھەتای، کاندیدبوونی وەزیری کۆمەڵایەتی و خێزان فاتمە شاھین بۆ شارەوانیی عەنتاب، ھەروەھا کاندیدبوونی چەند وەزیرێکی دیکەو دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری ناوخۆ، وەزیری ژینگە، وەزیری دارایی بووە ھۆی ئەنجامدانی چوارەم گۆڕانکاریی لە کابینەکەدا کرا.
گۆڕانکاریی لە پۆستەکانی کابینەکە بەمشێوەیەیە:
نیھاد ئەرگون، سوعاد کڵچ، ئەگەمەن باغیش لە دەرەوەی کابینەکە مانەوە.
راوێژکاری سەرۆکوەزیران ئەفکان ئەڵا لە دەرەوەی پەرلەمانەوە ناوی چووە کابینەکەوە، بەوجۆرە ئەڵا بووە دووەم کەس لە ئاکپارتی دوای وەزیری دەرەوە ئەحمەد داودئۆغڵو لە دەرەوەی پەرلەمانەوە بچێتە کابینەکەوە، وا چاوەروان دەکرێ ئەڵا لە کاتێکی گونجاودا سوێندی یاسایی بخوا.
فیکری ئیشق چووە شوێنی وەزیری پیشەسازیی و تەکنەلۆجیا کە پێشتر نیھاد ئەرگون بەڕێوەی دەبرد، ھەروەھا ئاکیف چاغاتای کڵچ چووە شوێنی سوعاد کڵچ و وەک وەزیری وەرزش و لاوان.
درێژخایەنترین ماوەی پۆست پشکی باباجان و ئاتاڵایە. بەشیر ئاتاڵای و عەلی باباجان لە ھەموو کابینەکانی پارتی دادو گەشەپێدان پۆستیان ھەبووە.
پۆستی وەزیرانی ارتی دادو گەشەپێدان لە ٢٠٠٢ تا ئەمڕۆ بەمجۆرەیە:
عەبدولڵا گول، عەبدوللەتیف شەنەر، عەبدولقادر ئاکسۆو، ئەحمەد داودئۆغڵو، عەلی باباجان، عەلی جۆشکون، ئەتیلا کۆچ، بەکر بۆزداغ، بەشیر ئاتاڵای، بیناڵی یڵدرم، بولەند ئارنچ، جەمیل چیچەک، جەودەت یڵماز، ئەگەمەن باغیش، ئەردۆغان بایراکتار، ئەرکان مومجو، ئەرتوغرول گونای، ئەرتوغروڵ یاڵچنبایر، فاتمە شاھین، فاروق چەلیک، فاروق نافیز ئۆزاک، گولدال ئاکشیت، ئیدریس شاھین، ئیمداد سوتلوئۆغڵو، عیسمەت یڵماز، حەیاتی یازیجی، حیلمی گولەر، حوسێن چەلیک، کورشاد توزمان، کەمال ئوناکتان، محەمەد شیمشەک، مەھدی ئەکەر، محەمەد موەزینۆغڵو، محەمەد ئایدن، محەمەد عەلی شاھین، موعەمەر گولەر، مورات باشەسگینۆغڵو، مستەفا دەمیر، نەبی ئاڤچی، نازم ئەکرەن، نیھاد ئەرگون، نیعمەت چوبوکچو، ئۆسمان پەپە، عومەر چەلیک، عومەر دینچەر، رەجەب ئاکداغ، سەعدوڵا ئەرگین، سەعید یازیجی ئۆغڵو، زەفەر چاغڵایان، سامی گوچلو، سەلما عەلییە کاڤاف، سوعاد کڵچ، تانەر یڵدز، وەجدی گۆنول، فەیسەڵ ئەرۆغڵو، یاشار یاکش، زەکی ئەرگەزەن، ئایشەنور ئیسلام، مەولود چاووشۆغڵو، فیکری ئیشیک، ئیدریس گوللوجە، نیھاد زەیبەکچی، ئاکیف چاغاتای کلیچ، ئەفکان ئەڵا، لوتفی ئەلڤان.
لیستی تازەی ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا:
سەرۆکوزیران: رەجەب تەیب ئەردۆغان
جێگرانی سەرۆکوەزیران: بولەند ئارنچ، عەلی باباجان، بەشیر ئاتاڵای، ئەمروڵا ئیشلەر
بەکر بۆزداغ: وەزیری داد
مەولود چاوشۆغڵو:وەزیری یەکێتیی ئەوروپا
ئایشەنور ئیسلام: وەزیری کۆمەڵایەتی و خێزان
فیکری ئیشق: وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیا
فاروق چەلیک: وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی
ئەحمەد داودئۆغڵو: وەزیری دەرەوە
نیھاد زەیبەکچی: وەزیری ئابووریی
تانەر یڵدز: وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان
ئاکیف چاغاتای کڵچ: وەزیری وەرزش و لاوان
مەھدی ئەکەر: وەزیری کشتوکاڵ
حەیاتی یازیجی: وەزیری بازرگانی و گومرگ
ئەفکان ئەڵا: وەزیری ناوخۆ
جەودەت یڵماز: وەزیری گەشەپێدان
عومەر چەلیک: وەزیری گەشتیاری
محەمەد شیمشەک: وەزیری دارایی
نەبی ئاڤجی: وەزیری پەروەردە
عیسمەت یڵماز: وەزیری برگری
فەیسەڵ ئەرۆغڵو: وەزیری دارستان
محەمەد موەززینۆغڵو: وەزیری تەندروستی
لوتفی ئەلڤان: وەزیری گەیاندن و دەریاوانی