Sarmand Hameed
30 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2022
موسكۆ-AA
ماڵپەڕی (Kupibilet)ی رووسی تایبەت بە کەرتی گەشتیاریی ئاشکرایکرد تورکیا لە ریزبەندی دڵخوازی یهكهمی ئەو گەشتیارە رووسانەدایە کە دەیانەوێت پشووی سەری ساڵ لە دەرەوەی وڵاتەکە بەسەر ببەن.
بەپێی ئاژانسی (RIANovosti)ی رووسیا، ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەڕی (Kupibilet) بڵاوکراوەنەتەوە ئەوە نیشان دەدات کە پشکی تورکیا لەو تکتانهی فڕۆکه کە فرۆشراون لەسەدا ٢٨ زیاتر بووە.
هەر بەپێی داتاکان، ئەرمینا بە رێژەی لەسەدا ١٦ لە ریزبەندی دووەم و ئیسرائیل و ئازەربایجان بە رێژەی لەسەدا حەوت لە ریزبەندی سێیەمی ئەو وڵاتانەدا دێن کە دڵخوازی گەشتیارانی رووسن.
بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزاری تورکیا، لە میانی ١١ مانگی ئەمساڵدا، ٤٢ ملیۆن و ١٦٤ هەزار و ٩٥٤ گەشتیاری بیانی روویان لە تورکیا کردووە.
هەر بەپێی داتاکانی وەزارەتەکە گەشتیاره رووسهكان بە چوار ملیۆن و ٩٤٥ هەزار و ١٩٨ گەشتیار لە دوای ئەڵمانیا لە ریزبەندی دووەمی ئەو وڵاتە دێت کە زۆرترین ژمارەی گەشتیاریان سەردانی تورکیایان کردووە.