پەرلەمان
جێگری سەرۆکی ھەدەپە ئەرتوغرول کورکچو لە گروپی بەدەپە گوتەیەکی پێشکەش کرد.
پارتی ئاشتی و دیموکراسی بەسەرۆکایەتی پەروین بوڵدان جێگری فراکیسۆنی بەدەپە کۆبوویەوە.
لەکۆبونەوەکەدا بوڵدان ھیوای سەرکەوتنی بۆ ھەدەپە خواست و ئاشکرای کرد ئەم کۆبوونەوەیە تایبەتە بە پارتی ھەدەپە.
دوابەدوای پێشکەشکردنی گوتەکانی بوڵدان، ئەرتوغروڵ کورکچو جێگری سەرۆکی پارتی ھەدەپە بەناوی پارتەکەی داوای ئازادکردنی سەرجەم گیراوە سیاسیەکانی کرد.
کورکچو گوتی: "مافی نەتەوەیی گەلتان رادەستی سیستمی شەریعەت کردوە، بەیەک شەو چەند یاسایەکتان دەرکرد بۆ پاراستی پیاوە نایاساییەکانتان، کاتێک باس دێتە سەر گیراوەکانی ئێمە وەک روداوێکی ناخۆش دەڵێن ئێمە "دادگای بێلایەنمان ھەیە"، داوەشێن بۆ ئێوە باشترە."
کورکچو لەبارەی گوتەکانی ئۆجەلان کە گوتبوی: "پرۆسەی ئاشتی لەسەر پردی سیراتە" گوتی: "حکومەت لەھێنانە دواوەوەی پرۆسەکە لەسەر پردەکە سەرکەوتووە، بەڵام سەرکەوتوو نییە لە تێپەڕاندنی پرۆسەکە بۆ ئەو دیو پردەکە، ئەمە بەرپرسیاریەتیەکی گەورەیە."
کورکچو لەدرێژەی گوتەکانیدا باسی لەبەردەوامبونی بەرخۆدان کرد تا ئەو کاتەی کێشەکە چارەسەر دەکرێت، "ھەدەپە بەرگری لە سەرجەم مافەکانی گەلی کورد دەکات. حکومەت جگە لەدامەزراندنی کۆمسیۆن ھیچ ھەنگاوێکی نەناوە".
کورکچو گوتی: "ھەوڵی ئۆجەلان نەبێت وەرزی ئاگربەست لەژێر ھەڕەشەیەکی گەورەدا دەست پێدەکاتەوە، شەڕ و پێکدادان تەنھا زیان بەگەلی کوردی ناگەیەنێت، بەڵکو بەگەلی تورکیش دەگەیەنێت، رۆڵەی ھەموو گەلەکەمان لەژێر ھەڕەشەی دەست پێکردنەوەی شەڕدایە، ئاشتی مەسەلەیەکی ئەوەندە گرنگە کە ناتوانرێت بۆ حکومەت و دەوڵەت بەجێ بھێڵدرێ، ئاشتی تەنھا لەسەر شانی تاکی نەتەوەکەمان بەرز دەبێتەوە."
کورکچو لە چەند دێرێکی گوتەکانیدا باسی لە سەردانە رەسمیەکەی بارزانی بۆ دیاربەکر کرد و بەگرنگ لەقەڵەمی دا.
کورکچو گوتی: "وەک ئەوەی بەڕێزەوە پێشوازی لە بەڕێز بارزانی دەکرێ، پێویستە بەھەمان شێوەش رێز لە ساڵح موسلیم سەرۆکی پەیەدە بگیرێ."
کاری گیراوەکان ھەڵکەندنی تونێلە
کورکچو لەگوتەکانیدا باسی لە ماڵی خوێندکاران کرد و گوتی: "ھەڕەشەکردنە سەر شێوازی ژیانی ماڵی گەنجان، لەڕاستیدا تەنھا ھێرشکردنە سەر ئەوان نییە، بەڵکو ھەڕەشەیە بۆ سەر کۆمەڵگە بەگشتی، ھیچ کەسێک گەنجانی بە ئەردۆغان نەسپاردوە، دەبێت بزانین کە لەماڵی کێ چی روو دەدات؟ من مەراق دەکەم کە لەماڵی تۆ چی رودەدات. بە ئەخلاقی ژەنەڕاڵەکانی ١٢ی ئەیلول و ١٢ ی ئادار روبەروی کۆمەڵگا دەبنەوە، کۆمەڵگا بەدوای ژیانی خۆیەتی و ھەرکەس بەرپرسیارە لەئەخلاقی خۆی، ئایا تۆ بەدوای ئەخلاقەوەیت؟ ئەگەر وایە سەرەتا پێویستە دەرسێک بەپرۆفیسۆر و مامۆستاکانی خۆت بدەین کە بەنمرە خوێندکاران دەترسێنن "دەست وەرمەدەنە ماڵەکانمان، مافی ئەوەتان نییە، ماڵ شوێنێکی پیرۆز و تایبەتە بەژیانی کەسەکان، ھەموو کەسێک چۆنی بوێت بەو شێوەیە رەفتار دەکات."
لێرەوە ھۆشیاری دەدەینە ئەو لایەنانەی دەیانەوێت وەک والی ئەدەنا بکەن و بەدوای بەرژەوەندیەکانی خۆیاندا دەگەڕێن.
کورکچی گوتیشی: "حکومەت ھەوڵی دامەزراندنی کامێرای چاودێری دەدا لە قاوشی بەندیخانەکاندا بۆ ئەوەی بزانێت کێ تونێل ھەڵدەکەنێت، ئەوەندە پەژارەی گیراوەکانە. ھیچ گیراوێک نییە ھەوڵی ھەڵکەندنی تونێل نەدات، کاری گیراوەکان ھەڵکەندنی تونێلە، چاودێرانی زیندانیەکانیش دەبێت رێگری لە ھەڵکەندنی تونێل بکەن، ١٤ ساڵ لە زیداندا بووم، یەک زیندانیم نەبینی ھەوڵی ھەڵکەندنی تونێل نەدات، گیراو رۆبۆت نییە، مرۆڤێکە لەگەڵ خۆشەویستی ئاشتیدا تێکەڵ بووە."
بەھۆی نەبونی گروپە ھەدەپە لە پەرلەمان، تەلوفزیۆنی پەرلەمان گوتەکانی کورکچوی پەخش نەکرد.