Barış Gündoğan,Ömer Aşur Çuhadar
01 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2024
ئەنقەرە ــ AA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانی تورکیا (میت) گشتگیرترین ئۆپەراسیۆنی ئاڵوگۆڕی لە ئەنقەرە ئەنجام دا کە تیایدا ٢٦ بەندکراو لە گرتووخانەکانی ئەمریکا، ئەڵمانیا، پۆڵەندا، سلۆڤینیا، نەرویج، ڕووسیا و بێلاڕووس ئاڵوگۆڕیان پێکرا.
چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند، پەیامنێری ڕۆژنامەی ستریت جۆڕناڵ، ئیڤان گرشکۆڤیچ و سەربازی ھێزە دەریایی ئەمریکا، پۆل ویەلان لەنێو ئەو بەنداکراواندا بوون کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، لەلایەن میتەوە ئاڵوگۆڕیان پێکرا.
بە گوتەی سەرچاوەکان، ١٠ بەندکراو گواستراوەنەتەوە بۆ ڕووسیا و ١٣ بەندکراوی دیکە گواستراونەتەوە بۆ ئەڵمانیا و سێ بەندکراوی دیکەش گواستراونەتەوە بۆ ئەمریکا.
ھەروەھا زاندراوە کە ئۆپەراسیۆنی ئاڵوگۆڕی بەندکراوەکان لە ئەنقەرە پایتەختی تورکیا، ئەنجامدراوە.
ھەر لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ٢٦ کەس بە حەوت فڕۆکە گواستراونەتەوە بۆ تورکیا کە دوو فڕۆکەیان لە ئەمریکا و پێنج فڕۆکەکەی دیکە لە ئەڵمانیا، پۆڵەندا، سلۆڤینیا، نەرویج و ڕووسیا بوون.
- گشتگیرترین ئۆپەراسیۆنی ئاڵوگۆڕی بەندکراوان
ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنە وەک گشتگیرترین ئاڵوگۆڕی بەندکراوان لە نێوان ئەمریکا، ڕووسیا و ئەڵمانیا لە ساڵانی ڕابردوودا چووە ناو مێژووەوە، ھەروەھا کەناڵەکانی گفتوگۆکردن تایبەت بۆ ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن دەزگای ھەواڵگریی تورکیاوە دامەزران.
لایەنە پەیوەندیدارەکان لە مانگی تەمووزی ٢٠٢٤دا لە تورکیا بە سەرپەرشتی دەزگای ھەواڵگریی تورکیا کە بە شێوەیەکی کارا دیپلۆماسی ھەواڵگریی بەکاردەھێنێت، کۆبوونەوە.
گفتوگۆکان لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجامدران سەبارەت بە ئاڵوگۆری ھاووڵاتیانی ڕووسیا کە لە گرتووخانەی ئەمریکا، ئەڵمانیا، پۆڵەندا، نەرویج و سلۆڤینیا و ھاووڵاتیانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە گرتووخانەی ڕووسیا و بیلاڕووسیا جێبەجێ دەکرێت.
دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانی تورکیا (میت) پرۆسەی نێوەندگیری لە سەرەتاوە تا کۆتایی گفتوگۆکان سەرکەوتووانە ئەنجامدا.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، کەسایەتییە گرنگەکان کە ساڵانێکی زۆر، لەلایەن سەرجەم لایەنەکانەوە داوا کرابوون و لە میدیا ناوخۆیی پەیوەندیدارەکان ناویان بۆ ئاڵوگۆڕکردن پێنشاز کرابوون.
لەنێو ئەو کەسایەتییەندا ھەریەک لە پەیامنێری ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆڕناڵ، ئیڤان گرشکۆڤیچ و سەربازی ھێزە دەریایی ئەمریکا، پۆل ویەلان کە لە گرتووخانەی ڕووسیا بەندکرابوون و ھاووڵاتی ئەڵمانیا، ڕیکۆ کریگەر کە لە بێلاڕووسیا بەندکراوە، ھەروەھا ئەفسەری ئاژانسی ئاسایشی فیدراڵیی رووسیا، ڤادیم کراسیکۆڤ کە لە ئەڵمانیا بەندکراوە، ھەبوون.
سەرچاوە ئەمنییەکان ئەوەیان دووپات کردووەتەوە کە سەرچاوە ئەمنییەکان تەئکیدیان لەوە کردووەتەوە کە ھەر لەسەرەتای پرۆسەی گفتوگۆکانەوە تا کۆتایی، دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانی تورکیا (میت) سەرپەرشتی بەڕێوەبردن و کۆنتڕۆڵکردنی ئۆپەراسیۆنی ئاڵوگۆڕی نێوان حەوت وڵاتەی کردووە.
ھەروەھا (میت) ھەموو ڕێوشوێنە ئەمنییەکان، پلان، پێداویستییە لۆجستییەکان، پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان دابین کرد.
بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی زۆری بەندکراوەکان کە بڕیارە ئاڵوگۆڕیان پێ بکرێت، سەرجەم بەندکراوەکان بە چەند فڕۆکەیەک بە سەرپەرشتی کارمەندانی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانی تورکیا گواسترانەوە بۆ ناوچە ئارامەکان.
دوای تەواوبوونی ڕێوشوێنەکانی پەسەندکردنی لەلایەن وڵاتانی پەیوەندیدارەوە و ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی و دابینکردنی پێدوایستییەکانی دیکە بۆ بەندکراوەکان، بە ڕەزامەندی و ڕێنمایی دەزگای ھەواڵگری تورکیا بەندکراوان گواستراونەوە بۆ نێو فڕۆکەکانی ئەو وڵاتانە.
ھەروەھا پرۆسەی گەڕاندنەوەی فڕۆکەکانی حەوت وڵاتەکە بۆ شوێنە دیاریکراوەکان بە ڕەزامەندی یەکەکانی ھەواڵگریی تورکیا ئەنجامدرا.
سەرچاوە ئەمنییەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە سەرباری زیادبوونی گرژییەکان لە سەرانسەری جیھاندا، بەڵام تورکیا بە سەرۆکایەتی سەرکۆمار، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەردەوامە لە بەشداریکردن بۆ دابینکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی.
ھەروەھا جەختیان لەوە کردەوە کە تورکیا و سەرۆکایەتی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانی تورکیا بەردەوام دەبن لە گرتنەبەری ھەنگاوی پێویست بۆ دامەزراندنی پلاتفۆرمی ھاوبەش بە ئامانجی دەستەبەرکردنی نزیکبوونەوەی ھەموو لایەنەکان و جێبەجێکردنی چالاکیییەکانی نێوەندگیری.