Yılmaz Kazandıoğlu
06 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2016
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ شارۆچكه‌ی یوكسێكئۆڤا، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتییان بۆ ئه‌و شارۆچكه‌یه درێژه‌ی هه‌یه كه پێشتر به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه ماڵ و حاڵیان جێهێشتبوو.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له شارۆچكه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و به‌شی، كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "ئه‌فسه‌ری شه‌هیدی جه‌ندرمه ره‌مه‌زان گوله" له 13ی ئاداردا و به‌هۆی هێرشه‌كانی په‌كه‌كه‌وه ده‌ستی پێ كردبوو، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتییان بۆ شارۆچكه‌كه درێژه‌ی هه‌یه.
ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان كه به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه به‌ناچاری شارۆچكه‌كه‌یان چۆڵ كردبوو، گه‌یشتۆته 30 هه‌زار كه‌س، چاوه‌ڕوانیش ده‌كریت ئه‌و ژماره‌یه روو له زیادبوون بكات.
- كاسبكاران دووكانه‌كانیان كردووه‌ته‌وه و، شه‌قامه‌كان جموجوڵیان تێكه‌وتووه
هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له شارۆچكه‌كه‌دا، كاسبكاران له پاش دیاریكردنی قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی لێیان كه‌وتووه، ده‌ستیان كرد به كردنه‌وه‌ی شوێن كاره‌كانیان، هه‌ندێ له دووكانداره‌كانیش كه زیانی زۆر به شوێنكاره‌كانیان كه‌وتبوو، له‌سه‌ر شۆسته و شه‌قامه‌كان مێزیان دانا و ده‌ستیان به كاره‌كانیان كرده‌وه.
ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه نزیكه‌ی 80 رۆژ له ماڵ و حاڵیان دوور كه‌وتبوونه‌وه، ده‌ستیان به بازاڕ كردن كرد.
هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی "چ.ك" كه پاش ئارامبوونه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه شارۆچكه‌كه بۆ ئانادۆڵو دوا و باسی له‌وه كرد، كه به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه و گوتی: "ده‌ستمان كردووه به ساڕێژكردنی برینه‌كانمان. زۆر كاتمان ده‌وێت تا بگه‌ڕێینه‌وه دۆخی پێشتر. خوا ئه‌م دۆخه به‌سه‌ر كه‌سدا نه‌هێنێت. له دۆخێكی زۆر ناخۆشداین. له ئیستادا هه‌موو شتیكمان له ده‌ره‌وه‌یه، ماوه‌ی چوار رۆژه له ماڵێكی بێ ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌دا ده‌ژین. كاری چێشتخانه ده‌كه‌م و شوێن كاره‌كه‌م وێران بووه".
كاسبكارێك به‌ناوی "ڤ.چ" ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ده‌ستیان به رێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كانیان كردووه و ده‌ڵێت: "ورده ورده ده‌ستمان به خاوێنكردنه‌وه كردووه. هه‌وڵ ده‌ده‌ین بگه‌ڕێینه‌وه دۆخی ئاسایی به‌ڵام كه‌مێك قورسه. هاووڵاتییان زۆر نیگه‌رانن، تازه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه خه‌رجیان كردووه. له رووی مادییه‌وه له دۆخێكی زۆر سه‌ختدان".
تا ئیستا حه‌وت هه‌زار و 263 كه‌س له‌وانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ شارۆچكه‌كه په‌یوه‌ندیان به كۆمیسیۆنی دیاریكردنی قه‌باره‌ی زیانه‌كان كردووه.
له‌م نێوه‌نده‌شدا، ئاماده‌كارییه‌كان به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه له شارۆچكه‌كه ته‌واو بووه، قایمقامی شارۆچكه‌كه به‌هاوكاری مانگی سوور چادری به‌ربانگكردنه‌وه‌ی بۆ لیقه‌وماوان داناوه.