Yıldız Nevin Gündoğmuş
24 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2017
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ئه‌لباب هێرشیكی خۆكوژی كراوه‌ته سه‌ر سه‌ربازانی سوپای تورکیا و، گوتی: "دوو سه‌ربازمان شه‌هیدبوون و، برینداریشمان هه‌یه".
دوای تەواوبوونی نوێژی هه‌ینی و ده‌رچوونی له مزگه‌وت، یڵدرم وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ئەلباب، یڵدرم باسی له‌وه كرد كه پیش چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئەلباب به ته‌واوی گه‌مارۆدرا و، بۆ پاككردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه له‌ناوه‌وه ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام درا، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه دوو رووداو له ئەلباب روویاندا و گوتی: "یه‌كێكیان ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی بوو له شارۆچکەیەکی باكووری رۆژئاوای ئه‌لباب، به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان 27 هاوولاتی مه‌ده‌نی و شه‌ش راگهیهندنكار گیانیان له‌ده‌ستداوه. جگه له‌وه دووباره هیرشیكی خۆكوژی كراوه‌ته سه‌ر سه‌ربازانمان له ده‌روازه‌ی ئەلباب كه سه‌رقاڵی كۆنترۆڵكردنی ریگاكه بوون. دوو سه‌ربازمان شه‌هید بوون، برینداریشمان هه‌یه. هه‌موو لایه‌كی ئه‌م شاره چال و چۆله. بۆمبی ده‌ستكرد و مینی تێدایه. به هه‌ستیاریه‌وه كاری هه‌ڵگرتنه‌وه‌یان ئه‌نجام ده‌درێت".
گوتيشی: "هاوڕێیانمان زۆر به وریاییه‌وه ده‌جوڵێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رووداوی هاوشێوه‌ی ئه‌مانه روونه‌دات، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێکجار رووداوی نائاسایی رووده‌دات".