Ferdi Türkten,Hemın Othman Mohammed
24 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له باشووری شارۆچکەی ئه‌لباب كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه دانرابوو، دوو سه‌ربازی سوپای توركیا گیانیان له‌ده‌ستدا و، سێی دیكه برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌كه له كاتێكدا روویدا كه سه‌ربازان سه‌رقاڵی هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنین بوون.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سه‌ربازانی توركیا له دووڕێیانی تادیفی باشووری ئه‌لباب، هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی مین له‌ناوچه‌كه ئه‌نجامداوه. له كاتی ههلمهتهكهدا بۆمبێك ته‌قیوه‌ته‌وه كه پێشتر له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه دانرابوو، له ئه‌نجامدا دوو سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه و، سێی دیكە برینداربوون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه سه‌ربازه برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ریان كراوه و، هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ژیانیان نییه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده، كه‌سوكار، سوپا و گه‌لی توركیا كراوه و داوای لێخۆشبوو‌ن له‌خوا كراوه بۆ ئه‌و سه‌ربازانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ش بۆ برینداره‌كان خوازراوه.