Mazın Asad
03 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2016
ئیستانبوڵ
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بیناڵی یڵدرم گوتی رایگەیاند: "رۆژی یەکشەممە لە دیاربەکر دەبین. چاوەڕێی گشت ئەم تاقمەش دەکەم. بەرنامەیەکی گەورە لە دیاربەکر دەست پێدەکەین. سەرەتا ئەو شوێنانە لەناو دەبەین كە لەلایەن تیرۆریستانەوە بەکار دەھێنرێت، .پێداگرین لەمە. بۆیە لە ھەر شوێنێکی وڵات تاوەکو مەترسی لەسەر گیان و ماڵی ھاووڵاتیان نامێنێت و رێگری لە ھەڕەشەی رێکخراوانی تیرۆریستی و تیرۆریستان بۆ سەر ھێزەکانی ئاسایش دەکرێت، ھیچ لاریی بوونێك لە ئۆپەراسیۆنەکان نیشان نادرێت. گەورەترین کێشەی ھاووڵاتییە کوردەکانمان لە ناوچەکە، رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەیە".
یڵدرم لە گوتەیەکی لە کۆنفڕانسی "تورکیا دوارۆژێکی باش" ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە زیاتر لەسەر ئابووری راستەقینە و وەبەرھێنانی زیاتر چڕ بنەوە و راشیگەیاند بازارەکانی دراو تا کۆتایی نابێتە پێگەیەک بۆ کەرتی دارایی.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا روونیشی کردەوە کە لەمەودوا زیاتر لەسەر وردەکارییەکان دەوەستن و زیاتر گوتیشی: "رۆژی یەکشەممە لە دیاربەکر دەبین. چاوەڕێی گشت ئەم تاقمەش دەکەم. بەرنامەیەکی گەورە لە دیاربەکر دەست پێدەکەین. سەرەتا ئەو شوێنانە لەناو دەبەین كە لەلایەن تیرۆریستانەوە بەکار دەھێنرێت، .پێداگرین لەمە. بۆیە لە ھەر شوێنێکی وڵات تاوەکو مەترسی لەسەر گیان و ماڵی ھاووڵاتیان نامێنێت و رێگری لە ھەڕەشەی رێکخراوانی تیرۆریستی و تیرۆریستان بۆ سەر ھێزەکانی ئاسایش دەکرێت، ھیچ لاریی بوونێك لە ئۆپەراسیۆنەکان نیشان نادرێت. گەورەترین کێشەی ھاووڵاتییە کوردەکانمان لە ناوچەکە، رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەیە. لە راستیدا ئەم رێکخراوە تیرۆریستییە ھیچ کێشەیەکی بە ناوی کورد نییە. ئەگەر کێشە ھەبێت ئەو بەرامبەرەکەی ھاووڵاتیان خۆیانن. نابێت رێکخراوی تیرۆریستی و پاشکۆکانی ببنە ئامرازێک. ھەرگیز ئەمە قبووڵ ناکەین، چونکە لە شەوی ١٥ی تەمووز لە دیاربەکر ھاووڵاتیان بە ئاڵای تورکیا لەسەر شەقامەکان بوون و ھەروەھا لە ئیستانبوڵ و لە کڕکلارەلی و سینۆپ و ھەتای ھەموو لەسەر شەقامەکان بوون. ھیچ کەسێک بەشێوەیەکی جیاواز بیری نەکردەوە، چونکە لەوێدا پارتەکان نەما، بۆچوونی سیاسی نەما و جیاوازەییەکان ھەڵسا. لەبەر ئەوەی گوتمان "بابەتی نیشتمانە" گەل رژانە سەر رێگەکان و گوتیان ئیتر شتی دیکە بێ بایەخە".