Güç Gönel,Sefa Mutlu,Muhammet Ali Kemal
02 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ- AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند: "قه‌ده‌ری هه‌موو وڵاتان په‌یوه‌سته به یه‌كتریه‌وه. له‌به‌رئه‌وه پێویسته به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵ بدرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، پێویسته به‌یه‌كه‌وه چاره بدۆزرێته‌وه. به‌ڵام داخستنی ده‌رگاكان به پێشینه بڕیار، وه‌لانانی وڵاتێك، گرتنی كار له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌دا هاوكارنابێت له ئاشتیی ناوچه‌یی و برایه‌تی جیهانیی".
بینالی یڵدرم لەمیانی گوتارێکدا کە لە کۆبوونەوەیەکی رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی'' لە ئیستانبوڵ پێشکەشیکرد، سوپاسی ئەو کەسانەی کرد کە رۆڵیان هەبووە لە سازدانی ئەو کۆبوونەوەیە لە ئیستانبوڵ.
یڵدرم سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتۆ رایگەیاند: ''سرووشتیترین مافی ئەم وڵاتەیە کە هەریەک لە حکوومەت، دەزگای دادوەریی، سوپا، پۆلیس و دامودەزگاکان لەو کەسانە پاکبکاتەوە کە لەو کودەتایەدا بەشدارییان کردووە یاخود ئەوانەی پەیوەندییان پێوەی هەبووە''.
گوتیشی: "هیچ ده‌وڵه‌تێك ناتوانێت له‌گه‌ڵ فهرمانبهرانێكدا كه به دڵسۆزی له‌گه‌ڵیدا نه‌بن، له‌ڕێگای خۆی به‌رده‌وامبێت. نزیكترین نموونه‌ی ئه‌مه له یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئهڵمانیاكهدا بینرا. له‌دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیای رۆژئاوا، به‌یه‌ك رۆژ كۆتایی به كاری 500 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر هێنرا. هیچ كه‌س پڕۆتێستۆی ئه‌ڵمانیای نه‌كرد. هیچ كه‌س له‌وباره‌وه هیچی به ئه‌ڵمانیا نه‌گوت. دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا راستده‌كات، گوتی هیچ ده‌وڵه‌تێك ناتوانێت له‌گه‌ڵ فهرمانبهرانێكدا به‌رده‌وامبێت كه به دڵسۆزی كاری بۆ ناكه‌ن. لێره‌دا به‌داخه‌وه سیاسه‌تێکی دووفاقه‌یی به‌رانبه‌ر توركیا په‌یڕه‌و ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش ئێمه‌ی نیگه‌ران كردووه. هه‌ركه‌سێك چی ده‌ڵێت با بیڵێت. توركیا ده‌وڵه‌تی یاسایه".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد ١٥ی تەمووز قورسترین و ئاست نزمانەترین هێرشە کە کرابێتە سەر دیموکراسی ئازادیی و مافەکانی مرۆڤ لە مێژووی کۆماری تورکیادا و گوتی: ''ئەو هەوڵی کودەتایەی کە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتۆ لەرێگەی ئەو کەسایەتییە چەوت و ئەو کەسانەی کە عەقڵی خۆیان بەکرێداوە لەنێو هەریەک سوپا، دامودەزگاکاندا، پۆلیس و ژیانی بازرگانیدا و ماوەی چەندین ساڵە درووستیکردوون، تانک و تۆپ و فڕۆکە و چەکی گەلیان دزی و روویانکردنە گەل و ویستیان حکوومەت و سەرکۆماری هەڵبژێردراو لەناوبەرن، سەرەتا لەرێگەی سەرکۆمار و دواتر لەرێگەی هەڵوێستی گەلی تورکی رەسەنەوە، هەوڵەکە شکستی پێهێنرا. دیموکراسی رزگارکرا و رێگە لە بردنی تورکیا بەرەو تاریکی گیرا''.
گوتیشی: ''سرووشتیترین مافی ئەم وڵاتەیە کە هەریەک لە حکوومەت، دەزگای دادوەریی، سوپا، پۆلیس و دامودەزگاکان لەو کەسانە پاکبکاتەوە کە لەو کودەتایەدا بەشدارییان کردووە یاخود ئەوانەی پەیوەندییان پێوەی هەبووە''.
بینالی یڵدرم رایگەیاند: ''تورکیا بەهۆی ئەو ئەرکەی کە لێرە کەوتووەتە سەرشانی، هەروەک چۆن رێگریی لەو چالاکییە تیرۆریستییانە کردووە کە بەهۆی بۆشایی دەسەڵاتەوە لەهەریەک لە سووریا، عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتوونەتە ئاراوە، بگەنە وڵاتانی بەڵقان و ئەورووپا، لەلایەکی دیکەشەوە لەهەوڵی زۆر و چڕدایە بۆ ئەوەی ئاشتییەکی هەمیشەیی لە سووریا بەدیبهێنێت. لەگەڵ هەریەک لە رووسیا و ئێرانی هاوبەشمان و ئەورووپا و وڵاتانی هاوپەیمانیی، لەهەوڵێکی چڕوپڕداین. چونکە تورکیا لە پلەی یەکەمدا باجی هەرجۆرە ناسەقامگیرییەک لە هەریەک لە عێراق، سووریا، فەڵەستین دەدات. هاوکات لەخۆبردوویەکی زۆر نیشاندەدەین کە ناهێڵین ئەم باجە دۆستە ئەورووپییەکانمان بیدەن. رێگرییمان لە پەڕینەوەی پەنابەران بۆ ئەورووپا لەرێگەی دەریای ئیجە و رێگە وشکانییەوە کردووە و ژمارەی رۆژانەی ئەو پەنابەرانەمان لە ٣ هەزار و ٣ هەزار و ٥٠٠ەوە بۆ سفر دابەزاندووە. لەکاتێکدا کە چاوەڕێی ئەوە دەکەین ئەو لەخۆبردووییەمان لەبەرچاوبگیرێت و ببینرێت، لە ئێستادا گازندەمان ئاراستە دەکەن، باوەشیان بۆ ئەندامانی فەتۆ و هاوسۆزانی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتۆ کە دەیەوێت ئەم وڵاتە دابەشبکات، کردووتەوە، ئەوەش کە ئازادییان داونەتێ ئێمەی نیگەران کردووە. ئێمە هەمیشە ئەمەمان بە دۆستەکانمان گوتووە''.
یڵدرم جەختی لەوەشكردەوە کە قه‌ده‌ری هه‌موو وڵاتان په‌یوه‌سته به یه‌كتریه‌وه و گوتی: ''له‌به‌رئه‌وه پێویسته به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵ بدرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، پێویسته به‌یه‌كه‌وه چاره بدۆزرێته‌وه. به‌ڵام داخستنی ده‌رگاكان به پێشینه بڕیار، وه‌لانانی وڵاتێك، گرتنی كار له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌دا هاوكارنابێت له ئاشتیی ناوچه‌یی و برایه‌تی جیهانیی".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا باسی لە کارەکانیان کرد و رایگەیاند: "به‌به‌رده‌وامی به‌پێی پێویستیی ئابووری و داواكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه په‌روه‌رده تازه ده‌كه‌ینه‌وه. ئامانجی نوێمان كه گرنگیی زۆری پێده‌ده‌ین، رێگریكردنه له بێكاریی لاوان. وه‌ك حكوومه‌ت كار بۆ ره‌خساندنی هه‌لی كاری زیاتر ده‌ده‌ین. لێره‌دا پێشینه‌ی ئێمه سەلامەتی كار و ئارامی كاره".
گوتیشی: "وه‌ك حكوومه‌ت هه‌ڵویستی بنه‌ڕه‌تیمان ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لی كاری زیاتره. پیشینه‌ی كارمان لێره‌دا ئاسایشی كار و ئاسووده‌یی كرێكارانمانه. به‌ئاراسته‌ی ئه‌و ئامانجه‌ش له‌لایه‌ك كاتێک ئابووری گه‌شه‌ده‌كات، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئامانجمان گهشهسهندنێكه كه دۆستی ره‌نج، ئاره‌قه‌ی ناوچاوان و هه‌لی كاره كه بگونجێت له‌گه‌ڵ هێزی كاری ئێستادا. هه‌روه‌ها ئامانجمان ئه‌وه‌یه كه له بارودۆخێكدا هێزی كار كاریگه‌رتربێت بێكاری به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زێت".