Ramal Abdullah Mahmood
16 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2017
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: "لەم گشتپرسییە گەلەکەمان لەسەر سندووقەکانی دەنگدان بە بەهێزترین شێوە وەڵامی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەی هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووزی دا، رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز، ئەو هێزە دەرەکییانەی دژایەتی تورکیا دەکەن؛ دایەوە".
سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی گشتپرسی گۆڕانکاری ده‌ستووری تورکیا، سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند: "به‌دڵنیاییه‌وه بۆچوونی جیاواز و، پێشنیاری جیاوازمان ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر، به‌ڵام له ئه‌نجامدا یه‌كگرتوویی و بهیهكهوهییمان وه‌ك چاومان ده‌پارێزین. جوانیی دیموكراسیشمان هه‌ر ئه‌وه‌یه. بوونی بۆچوونی جیاواز هیچ كات به‌واتای سه‌پاندنیان نایه‌ت به‌سه‌ر یه‌كتریدا".
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم: "ھەروەکو لە سەرەتای ئەم رێگایە گوتوومانە 'ئیرادەی گەل داوای چی بکات، ئەنجامەکەی دەبێتە تاجی سەرمان'، گەلەکەمان دەنگی خۆی داوە، دەنگی 'بەڵێ' ی بە سیستەمی سەرۆکایەتی کۆمار داوە. ئەم وڵات و گەلە دووبارە ئەوەی نیشانداوە کە بە ھیچ شێوەیەک سەر بۆ دەستێوەردان و ھەڕەشەی دەرەکی دانانوێنێت".
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: "کەس لەم گشتپرسییە نەدۆڕاوە. تورکیا و گەلە ئازیزەکەمان سەرکەوتن".
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: "ئەم گشتپرسییە کە بە رەخساندنی کەشێکی ئارام ئەنجام درا، هەڵبژاردنێکە کە لە مێژووی دیموکراسیماندا گەل بڕیاری خۆی دا. ئەم گشتپرسییە لە مێژووی دیموکراسیماندا لاپەڕەیەکی نوێ دەکاتەوە. با هەموو کەس دڵنیا بێت ئەنجامی ئەو گشتپرسییە لە پێناو خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی گەلەکەمان بەباشترین شێوە هەڵدەسەنگێنین".