Halil Şahin,1 23
19 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2018
ئیزمیر – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "تاكو هه‌ده‌په خۆی له كۆت و به‌نده‌كانی په‌كه‌كه رزگار نه‌كات هیچ شتێكی نابێت بۆ سیاسه‌ت و داهاتووی توركیا پێشكه‌شی بكات".
یڵدرم له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له هۆتێلێك له ئیزمیر له‌باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه دوا.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا به پێویستی زانی یه‌كه‌مین كاری به‌ربژێری جه‌هه‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری توركیا، موحه‌ڕه‌م ئینجه به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی رووداوه‌كانی كۆبانێ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش نه‌بێت كه له گرتووخانه‌ی ئه‌دیرنه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، گوتی: "تاكو هه‌ده‌په خۆی له كۆت و به‌نده‌كانی په‌كه‌كه رزگار نه‌كات هیچ شتێكی نابێت بۆ سیاسه‌ت و داهاتووی توركیا پێشكه‌شی بكات. ئه‌وانه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په ده‌كه‌ن ده‌بنه هۆی بێباكی به‌رامبه‌ر گه‌ل. واتا بێباكبوون به‌رامبه‌ر ئه‌و ئیزمیریانهی ساڵه‌هایه باوه‌شیان بۆ جه‌هه‌په كردووەته‌وه. به ناوی ئه‌وه‌ی كه گوایه 'سه‌ركۆماری هه‌موو كه‌سم' نابێت بوێری بدرێته تیرۆر و ده‌ست له ده‌ستیان بندرێت".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.