Aylin Sırıklı,1 23
19 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2018
وان - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ھەر ٨١ ملیۆن ھاووڵاتیی تورکیا ھاووڵاتیی پلە یەکی تورکیایە و خاوەن ھەمان ماف، ئازادییە و سوود دەبینێت لە خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان. ئێمە لە تورکیا کۆتاییمان ھێنا بە ستەمی دەوڵەت".
سەرکۆماری تورکیا،ئەردۆغان گوتی: "ئێمە سیاسەتی رەتکردنەوە و نکۆڵیکردن و تواندنەوەمان کۆتایی پێھێنا. لەم وڵاتە ھیچ کوردێک تەنھا لە بەر ئەوەی کوردە، پەراوێز نەخراوە".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.