یڵدرم: "هه‌نگاوێكی نوێ ده‌نێین بۆ به‌هێزتركردنی سیسته‌می سیاسیی"
- بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم: "له‌گه‌ڵ سیسته‌می حوكمڕانی سه‌ركۆماریی، هه‌نگاوێكی نوێ ده‌نێین بۆ به‌هێزتركردنی سیسته‌می سیاسیی.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "له‌گه‌ڵ سیسته‌می حوكمڕانی سه‌ركۆماریی، هه‌نگاوێكی نوێ ده‌نێین بۆ به‌هێزتركردنی سیسته‌می سیاسیی. به سیسته‌می راگرتنی هاوسه‌نگی به پابه‌ندبوون به ده‌وڵه‌تی دیموكراسی و یاسا خوا یار بێت ئه‌م گۆڕانكارییه كه په‌رله‌مانێك و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی به‌هێز له‌خۆ ده‌گرێت له ٢٤ی حوزه‌یران ده‌چێته واری جێبه‌جێ كردن".
له میانی به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی پێنجه‌می رێكخستنی گه‌نجانی پارته‌كه‌یدا له ئه‌نقه‌رە، یڵدرم گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و سڵاوی سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی به ئاماده‌بووان گه‌یاند.
یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌نقه‌ره له كاتی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ١٥ی تهمووز بووه مه‌ڵبه‌ندی تۆماركردنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كوده‌تاچییه‌كاندا.
له‌باره‌ی دیاریكردنی رێكه‌وتی هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار و هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانیش له ٢٤ی حوزه‌یران داوای له گه‌نجانی پارته‌كه‌ی كرد هاوشێوه‌ی جارانی پێشوو هه‌موو گڕوتینێكیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ سه‌ركه‌وتنی ئاك پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا و به‌ده‌ستهێنانی زۆترین ده‌نگ له‌لایه‌ن سهركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.
یڵدرم ئه‌نجامدانی گشتپرسیهكهی ١٦ی نیسانی ٢٠١٧ی به خاڵی وه‌رچه‌رخان له‌قه‌ڵه‌م دا له مێژووی سیاسیی توركیادا و گوتی: "به ده‌نگی گه‌ل بڕیارێكی مێژووییمان دا. جارێكی دیكه سوپاسی گه‌لی خۆشه‌ویستمان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و بڕیاره. له‌گه‌ڵ سیسته‌می حوكمڕانی سه‌ركۆماریی، هه‌نگاوێكی نوێ ده‌نێین بۆ به‌هێزتركردنی سیسته‌می سیاسیی. به سیسته‌می راگرتنی هاوسه‌نگی به پابه‌ندبوون به ده‌وڵه‌تی دیموكراسی و یاسا خوا یار بێت ئه‌م گۆڕانكارییه كه په‌رله‌مانێك و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی به‌هێز له‌خۆ ده‌گرێ له ٢٤ی حوزه‌یران ده‌چێته واری جێبه‌جێ كردن".