ئه‌ردۆغان: "هه‌ركه‌سێك هه‌وڵی بردنی پارە بدات لێیخۆشنابین"
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: - "ئامانجمان ئه‌وه‌یه بارزگانیی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بگه‌یه‌نینه یه‌ك ترلیۆن دۆلار و داهاتی میللیشمان بگه‌یه‌نینه دوو ترلیۆن دۆلار".
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "ئامانجمان ئه‌وه‌یه بارزگانیی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بگه‌یه‌نینه یه‌ك ترلیۆن دۆلار و داهاتی میللیشمان بگه‌یه‌نینه دوو ترلیۆن دۆلار".
له گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی ده‌ره‌وه پێشكه‌شی كرد، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، له‌نزیكه‌وه چاودێری كار و چالاكییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌كات كه به‌مه‌به‌ستی هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌دا دامه‌زرێنراوه.
ئه‌ردۆغان گوتی: "هه‌ركه‌سێك كار و بازرگانی و وه‌به‌رهێنانه‌كه‌ی له پێناو گه‌شه‌كردن، پێشخستن و بڵاوبوونه‌وه‌دا نا به‌ڵكو له پێناو پاره رفاندنن ملی ئه‌و رێیه‌ی گرتبێته به‌ر لێی خۆش نابین. ئه‌و جۆره كه‌سانه ده‌بێت لێره‌ش و له‌و دنیاش مافی ٨١ ملیۆن هاووڵاتییان لێ بپرسێته‌وه. ئه‌وانه‌ی به تواناكانی ئه‌م گه‌ل و وڵاته گه‌وره‌بوون و گه‌شه‌یان كردووه پێویسته ده‌سكه‌وتیشیان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌كار بهێنن. ده‌یڵێمه‌وه مه‌به‌ستم له‌و قسانه ئه‌و كه‌سانه نییه كه له ده‌ره‌وه وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌مه كه سه‌روه‌ت و سامان بۆ ده‌ره‌وه ده‌ڕفێنن".
سەرکۆماری تورکیا جه‌ختیكرده‌وه كه جیاوازییان له‌نێوان پیاوانی كاردا نه‌كردووه و باسی له ئامانجه‌كانیان كرد له‌ڕووی ئابوورییه‌وه.
ئه‌ردۆغان لەبارەی ئامانجەکانی ٢٠٢٣ ەوە گوتی: "ئامانجمان ئه‌وه‌یه بارزگانیی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بگه‌یه‌نینه یه‌ك ترلیۆن دۆلار و داهاتی میللیشمان بگه‌یه‌نینه دوو ترلیۆن دۆلار. بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئامانجه‌كانی ٢٠٢٣ پێویسته توركیا نزیكه‌ی دوو هێنده‌ی ئێستا (له رووی ئابوورییه‌وه) گه‌شه بكات. توركیا بۆ گه‌یشتنه ئه‌و ئامانجانه پێویسته ژماره‌یه‌ك به‌ربه‌ستی ته‌كنیكی و ده‌روونی ببڕێت".
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان له‌ئابووریی توریكا گوتی، "رێگای نه‌هێشتنی ئه‌و نیشانه‌ی پرسیارانه‌ی هێزه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئابووریماندا رووبه‌ڕووی ئێمه‌ی ده‌كه‌نه‌وه، به هه‌وڵی نوێ ده‌بێت له‌بواری ته‌كنه‌لۆجیا و سه‌رمایه‌دا. وه‌به‌رهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای باڵا له‌سه‌رووی ئه‌مانه‌وه دێت".