Muhammet Ali Kemal
02 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2016
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش:
- ''پەسەندکردنی ئەو پرۆژە بڕیارە لەلایەن پەرلەمانی ئەڵمانیاوە، بڕیارێک نییە شایەنی ئەو پەیوەندییە دۆستانەیەی نێوان تورکیا و ئەڵمانیا بێت''.
- ''ئەم بابەتە نەک سیاسەتمەدار و پەرلەمانەکان، بەڵکو زانایان و مێژوونووسان پێویستە بیگەیەننە دەرەنجامێک. ئێمە وەک تورکیا بەدڵنیاییەوە هەموو وەڵامێکی پێویستی ئەم بڕیارە لەسەر هەموو ئاستەکان دەدەینەوە''.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش سەبارەت بەپەسەندکردنی ئەو پرۆژە بڕیارەی کە رووداوەکانی ساڵی ١٩١٥ی ئەرمەنەکانی وەک ''جینۆساید'' ناساند لەلایەن پەرلەمانی ئەڵمانیاوە، رایگەیاند ''پەسەندکردنی ئەو پرۆژە بڕیارە لەلایەن پەرلەمانی ئەڵمانیاوە، بڕیارێک نییە شایەنی ئەو پەیوەندییە دۆستانەیەی نێوان تورکیا و ئەڵمانیا بێت. ئەم بڕیارە بۆ تورکیا لەجێی نەبووانە''.
کورتوڵموش لە ئەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ئاماژەی بەوەکردووە کە پەسەندکردنی ژمارەیەک بانگەشەی ''شێوێندراو و بێ بنەما'' لەلایەن پەرلەمانی ئەڵمانیاوە وەک ''جینۆساید'' هەڵەیەکی مێژووییە.
نومان کورتوڵموش رایگەیاندووە ''پەسەندکردنی ئەو پرۆژە بڕیارە لەلایەن پەرلەمانی ئەڵمانیاوە، بڕیارێک نییە شایەنی ئەو پەیوەندییە دۆستانەیەی نێوان تورکیا و ئەڵمانیا بێت'' و نووسیویەتی:
''ئەم بڕیارە بۆ تورکیا لەجێی نەبووانە. ئەم بابەتە نەک سیاسەتمەدار و پەرلەمانەکان، بەڵکو زانایان و مێژوونووسان پێویستە بیگەیەننە دەرەنجامێک. ئێمە وەک تورکیا بەدڵنیاییەوە هەموو وەڵامێکی پێویستی ئەم بڕیارە لەسەر هەموو ئاستەکان دەدەینەوە''.