Orhan Pehlül
21 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2021
ئادیامان - AA
یەکەم بەفری وەرزی زستان لە چیای نەمرود کە دەکەوێتە شارۆچکەی کاھتا-ی سەر بە پارێزگای ئادیامان لە باشووری خۆرھەڵاتی تورکیا و لە لیستی میراتی جیھانیی یوونێسکۆ دایە، باری.
چیای نەمرود، کە وەکو ناوچەی پارکی نیشتمانی پارێزراوە و جگە لە پەیکەرە بێوێنەکانی بە بەرزایی دوو ھەزار و ١٥٠ مەتر وەکو "جوانترین شوێن بۆ بینینی رۆژھەڵاتن و رۆژئاوابوون" ناسراوە، لەگەل بارینی بەفردا دیمەنێکی ناوازەی بەخشی.
ئەو پەیکەرە زەبەلاحانە لەگەل بارینی بەفردا سپیپۆش بوون.
ئەو گەشتیارانەی کە بۆ گەشتکردن ھاتبوون بۆ ناوچەکە، لەو ناوچەیەی کە بە بەفر دایپۆشیبوو دەرفەتی بینیی ھەڵاتنی رۆژ و ئاوابوونیان بۆ رەخسا.
لەلای خۆیانەوە لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئەوەیان راگەیاند کە ئەوەندە بەفر نەباریوە کە ئاستەنگ بۆ ھاتنی گەشتیاران بۆ چیای نەمرود درووستبکات و ئاماژەیان بەوە کرد کە چاوەروانی ھاتنی ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیار دەکەن.
