Ahmet Okur
09 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2020
بەدلیس – AA
مامۆستا لە زانکۆی ئێرەن لە بەدلیس دکتۆر جیھان ئۆنەن ماوەی چوار ساڵە وێنەی گیانلەبەرە کێوییەکان لە چیای نەمرود دەگرێت.
جیھان ئۆنەن بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند کە بەپێی ھەبوونی کاتی خۆی دەچێت وێنەی گیانلەبەرە کێوییەکان لە چیای نەمرود دەگرێت و جار جارەش تووشی پەلاماری ورچەکان دەبێت.

ئۆنەن بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە لەو ناوچەیە چەند جۆرێک ئاژەڵی کێوی لێیە، گوتی: "لە کاتی ئەنجامدانی ئەم کارەدا دەبێت زۆر وریا بیت، چونکە ئەگەر شوێنی وێنە گرتن باش رووناک نەکەیتەوە، نازانی لەوانەیە لە کوێوە ھێرشت بکرێتە سەر. بە تایبەت ورچی زۆری لێیە.
جیھان ئۆنەن گوتیشی: "چوار ساڵە شەوان دێم و لێرە دەمێنمەوە و تاکوو ئێستا ٣٠ ورچم لێرە دیووە و وێنەی ٢٠یانم گرتووە جگە لە ورچ، لێرە زۆر گیانلەبەری دیکەی وەک رێوی، مار و بەرازیش دەبیندرێن. ھەروەھا وێنەی زیاتر لە ٥٠ جۆر باڵندەیشم گرتووە. ھەندێک جار باڵندە کۆچەرییەکان دێن ماوەیەک دەمێننەوە و دواتر دەڕۆن".