Yasemin Kalyoncuoğlu
26 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە- AA
یەکەم پێشانگای فۆتۆگرافی ٢٠٢٠ی ئیستانبوڵ کە تایبەتە بە کێبڕکێی فۆتۆگرافی هەواڵ و لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵووە رێکدەخرێت لە شاری ئەنقەرە-ی پایتەخت کرایەوە و بڕیارە تا ٢٢ی تشرینی دووەم بەردەوام بێت.
لە پێشانگاکەدا خەڵاتی "فۆتۆگرافەری ساڵ" بەخشرایە پەیامنێر، ییک فێی لام بۆ وێنەی "خۆپیشاندانەکانی هۆنگ کۆنگ".
لە کێبڕکێکەدا نزیکەی ١٠ هەزار وێنە لە ١٠٠ وڵاتی جیاوازەوە بەشداربوون.
لەو ژمارەیەش ١٢ وێنەی تایبەت بە خۆپیشاندان و پێکدادانەکان، وەرزش و چیرۆکە مرۆییەکان خەڵات کران.