Meltem Öztürk
07 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌كه‌مین دانیشتنی ساڵی یەکەمی یاسادانانی 27همین خولی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی په‌رله‌مانی توركیا ده‌ستیپێكرد.
ئه‌نجوومه‌نی گشتیی په‌رله‌مان، به‌هۆی خراپیی باری ته‌ندروستیی په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په، دێنیز بایكاڵهوه، به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانتاری ئیی پارتی دورموش یڵماز به‌سیفه‌تی دووه‌م به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه كه به مه‌به‌ستی سوێندی یاسایی خواردنی په‌رله‌مانتاران ئه‌نجامدراوه، تێیدا دوو په‌رله‌مانتاری لاوی ئاك پارتی به‌ناوه‌كانی رومه‌یسا كاداك و موسلوم یوكسه‌ل ئه‌ركیان گرته ئه‌ستۆ.
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌یاوه‌ریی سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان، ئیسماعیل قاره‌مان و په‌رله‌مانتاری ئاك پارتی، حه‌قی كۆیلو هاته نێو هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و له‌شوێنی خۆی دانیشت.
دواتر مارشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا خوینرا.
دواتر گوڵه مێخه‌كی سوور و لۆگۆی په‌رله‌مان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتاراندا دانرا.