Coşkun Ergül,Mohammed Baqi Hussein
07 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
په‌رله‌مانتاری ئاك پارتی ناجی بۆستانجی، به سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا هه‌ڵبژێردرا.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی ئاك پارتی به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی گشتیی پارته‌كه و سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، په‌رله‌مانتاران چوونه ئه‌و به‌شه‌ی به‌ڕووی مێدیادا داخراوه.
له‌و به‌شه‌دا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی فراكسیۆن و جێگرانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارته‌كه ئه‌نجامدرا.
به‌وپێیه ناجی بۆستانجی به سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئاك پارتی هه‌ڵبژێردرا.
هاوكات هه‌ریه‌كه له په‌رله‌مانتاران بوله‌نت توران، مه‌همه‌ت موش، ئۆزله‌م زه‌نگین، محه‌مه‌د ئه‌مین ئاكباشئۆغڵو و جاهید ئۆزكان به جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆن هه‌ڵبژێردران.