Barış Gündoğan,Abdullah Shukur
24 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2019
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارەکانی ھەنگاوی یەکەم لە ناوچەی ئارام لە رۆژھەڵاتی فوڕات، یەکەمین فڕینی ھاوبەشى ھێلیکۆپتەر بە بەشداری فەرماندەکانی ئەمریکا و تورکیا ئەنجامدرا.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، ئەمڕۆ لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارەکانی ھەنگاوی یەکەم لە ناوچەی ئارام لە رۆژھەڵاتی فوڕات، یەکەمین فڕینی ھاوبەشى ھێلیکۆپتەر بە بەشداری فەرماندەکانی ئەمریکا و تورکیا ئەنجامدرا.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا وێنەی یەکەمین فڕینی ھاوبەشی بڵاوکردەوە.