سۆچی- AA
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا، یواكیم لۆڤ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی مه‌سعود ئۆزیلی نه‌خسته نێو پێكهاته‌ی سه‌ره‌كییه‌وه.
مه‌سعود ئۆزیل بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و له پاڵه‌وانێتییه‌كی گه‌وره‌ی هاوشێوه‌ی جامی جیهانیی و پاڵه‌وانێتیی ئه‌ورووپادا، له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دانیشت.
مەسعود ئۆزیل له سێ گۆڕینی یاریزان كه له میانی گێمه‌كانی یارییه‌كه‌ی دوێنێیاندا ئه‌نجامدرا، شانسی به‌شدارییكردنی له یارییه‌كه‌دا پێنه‌درا.
مه‌سعود ئۆزیل له یاریی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌یدا كه ئه‌ڵمانیا به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك، به ئه‌نجامی ١-٠ دۆڕا له پێكهاته‌ی سهرهكییدا بوو، بۆ ماوه‌ی ٩٠ خولهك له یاریگادا مابوویه‌وه.
- ئه‌ڵمانیا زنجیرەی نهدۆڕانهكانی بۆ ١٢ یاریی به‌رزكرده‌وه
ئه‌ڵمانیا زنجیره‌ی نهدۆڕانهكانی له‌به‌رامبه‌ر سویددا بۆ ١٢ یاریی به‌رزكرده‌وه.
ئه‌ڵمانییه‌كان له ١٢ یارییدا كه له‌به‌رامبه‌ر ركابه‌ره‌كه‌یدا ئه‌نجامیداوه، حه‌وت بردنه‌وه و پێنج یه‌كسانبوونی به‌ده‌ستهێناوه.
دوایین بردنه‌وه‌ی سوید له ئه‌ڵمانیا له ١٩ی نیسانی ١٩٧٨دا له یارییه‌كی ئاماده‌كارییدا به ئه‌نجامی ٣-١ بووه.