رۆما – AA
لە میانی یارییەکانی ھەفتەی ھەشتەمی خولی پلە یەکی تۆپی پێی ئیتاڵیا (Serie A)، یانەی یۆڤانتۆس بە ئەنجامی ١-٠ لە یانەی رۆمای بردەوە.
ھەردوو یانە بەھێزەکەی ئیتاڵیا، لە یاریگای ئالیانز لە تۆرینۆ رووبەرووی یەک بوونەوە.
یۆڤانتۆسی خاوەن یاریگا، لە خولەکی ١٦دا بە گۆڵێکی مۆیز کیان گۆڵی پێشەنگی تۆمار کرد.
یاریزان جۆردان ڤیریتوت، لە خولەکی ٤٤دا نەیتوانی سوود لە لێدانێکی سزا بۆ رۆمای میوان ببینێت و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە باڵادەستی یۆڤانتۆس کۆتایی ھات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا، سەرەڕای ھێرشى زۆری ھەردوولا بەڵام نەیانتوان ھیچ گۆڵێک تۆمار بکەن و یارییەکە بە بردنەوەی یۆڤانتۆس بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام کۆتایی ھات.
بەم ئەنجامەش، یانەی یوڤەنتوس دوای ئەنجامە خراپەکانی لە دەستپێکی وەرزەکەدا توانی چوارەم بردنەوەی لەسەر یەک تۆمار بکات و خاڵەکانی گەیاندە ١٤ خاڵ و بۆ پلەی حەوتەم بەرزبوویەوە.
ھاوکات، یانەی رۆما دووچاری سێیەم دۆڕاندن بوو لەم وەرزەدا و بە ١٥ خاڵ لە پلەی چوارەمدا مایەوە.
- ناپۆلیی پێشەنگ ھەشتەمین بردنەوەی تۆمار کرد
ھەر لە میانی یارییەکانی ھەفتەی ھەشتەمی (Serie A)دا، یانەی ناپۆلی، بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە یانەی تۆرینۆی میوانی بباتەوە و ھەشتەمین بردنەوەی لەسەر يەكى لەم وەرزە تۆمار کرد و بە کۆکردنەوەی ٢٢ خاڵ لە پێشەنگی خولەکەدایە.
ئەنجامی یارییەکانی دیکەی ئەم ھەفتەی (Serie A)، بەم شێوەیە بوو:
گالێری ٣ – ١ سامبادۆریا
ئیمپۆلی ١ – ٤ ئاتڵانتا
جەنەوا ٢ – ٢ ساسۆلۆ
ئۆدێنزی ١ -١ بۆلۆگنا