Mutlu Demirtaştan
18 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
یاریزانی بەلجیکی، رۆمێلو لوکاکو کە یاری بۆ یانەی چێڵسیی ئینگلیزی دەکات، توشی کۆرۆنا بووە.
لوکاکو لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردوەتەوە و نوسیوویەتی: "پێش چەند رۆژێک پشکنینی کۆرۆنام پۆزەتیڤ دەرچوو. تەندروستیم باشە و خۆم کەرەنتین کردوە. سوپاسی نامەی پشتگیرییەکانتان دەکەم".
بەھۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە بەڕیتانیا، یاریزانەکانی پرێمیەر لیگ رۆژانە پشکنینی کۆرۆنایان بۆ ئەنجامدەدرێت. بەھۆی زیادبوونی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا رووبەڕووبوونەوەی نێوان یانەکانی لایسێستەر سیتی-تۆتێنھام، مانچستەر یونایتد-برایتۆن، ساوسھامپتۆن-برێنتفۆرد، واتفۆرد-کریستاڵ پاڵاس، وێست ھام یونایتد-نۆرویچ سیتی و ئێڤەرتۆن-لایسێستەر سیتی، دواخران.