Muhammet Ali Kemal
05 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2017
بەریتانیا- AA
لە یارییەکی دێربی خولی نایابی ئینگلتەرادا، یانەی تۆتنهام زنجیرەی سەرکەوتنەکانی یانەی چێڵسی تێکدا کە بریتی بوو لە 13 بردنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی توانی بەئەنجامی 2-0 لە بلوز بباتەوە.
تۆتنهام کە لەم وەرزەدا لە یاریگای خۆیدا، هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە لە یاریی دێربی نێوانیاندا میوانداریی چێڵسی کرد. لە کاتی زیادکراوی تایمی یەکەمی یارییەکەدا یانەی خاوەن ماڵ توانی لە رێگەی سەرێکی دێلێ ئالییەوە بەگۆڵێک پێش یانەی میوان بکەوێت. دوای ئەوەش لەتایمی دووەمدا هەمان یاریزان لە خولەکی 54دا دیسان لە رێگەی سەرەوە گۆڵی دووەمی بۆ تۆتنهام تۆمار کرد.
لەماوەی دوو وەرزی رابردوودا لە هەموو ئەو یارییانەی دێلێ ئالی گۆڵی تێدا تۆمارکردوون، یانەی تۆتنهام 11 بردنەوە و 4 بەرامبەربوونی تۆمارکردووە و تووشی هیچ دۆڕانێک نەبووە.
ئالی لە چوار یاریی رابردووی خولی نایابدا، 7 گۆڵی تۆمارکردووە و لە 19 یاریی ئەم وەرزەدا 10 گۆڵی تۆمارکردووە.
یانەی تۆتنهام بەڕابەرایەتی راهێنەری ئەرجەنتینی، ماوریسیۆ پۆچێتینۆ لەدوای ئەم سەرکەوتنە گەیشتە پلەی سێیەمی ریزبەندی و یانەی چێڵسی پیشەنگیش بە 49 خاڵەوە مایەوە.