Barış Seçkin
22 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2021
رۆما - AA
لە هەفتەی یەکەمی خولی ئیتاڵیا بۆ تۆپی پێ (Serie A)، یانەی ئاتڵانتا رووبەڕووی یانەی تۆرینۆ بووەوە.
لە یەکەم یاریی وەرزی ٢٠٢١- ٢٠٢٢دا، یانەی تۆرینۆ میوانداری یانەی ئاتڵانتا-ی کرد.
یانەی میوان بەخێرایی پێشڕەوی کرد و لە خولەکی شەشەمدا، یاریزان لویس موریل گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ئاتڵانتا تۆمار کرد.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٧٩دا، یاریزان ریکاردۆ بێلۆتی گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ یانەی تۆرینۆ تۆمار کرد و کاتی یاسایی یارییەکە بە ئەنجامی ١-١ کۆتایی هات.
بەڵام لە کاتی زیادکراودا و لە خولەکی ٩٠+٣دا، یاریزان رۆبێرتۆ بیکۆلی گۆڵی دووەمی بۆ یانەی ئاتڵانتا تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ کۆتایی هات.
لە یارییەکی دیکەی سێریا ئا-دا، یانەی ئێمپلۆ رووبەڕووی یانەی لازیۆ بووەوە و یارییەکە بە ئەنجامی ١-٣ لە بەرژەوەندی لازیۆ کۆتایی هات.