Şenhan Bolelli
23 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2021
مەدرید - AA
لە میانی هەفتەی دووەمی یارییەکانی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا (La Liga)دا، یانەی ریال مەدرید رووبەڕووی یانەی لێڤانتێ بووەوە.
لە دەستپێکی یارییەکەدا و لە خولەکی چواردا، یاریزان گارێس بیل گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ریال مەدرید تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٤٦دا، یاریزان رۆجەر مارتی گۆڵی یەکەم و لە خولەکی ٥٧دا، یاریزان خۆسێ کامپانا گۆڵی دووەمی بۆ یانەی لێڤانتێ تۆمار کرد.
لە خولەکی ٧٢دا، یاریزان ڤینیسیوس جونیور گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ یانەی ریال مەدرید تۆمار کرد.
دواتریش لە خولەکی ٧٩دا، یاریزان رۆبەر پییەر گۆڵی سێیەمی بۆ یانەی لێڤانتێ تۆمار کرد.
بەر لە کۆتایی یارییەکە و لە خولەکی ٨٥دا، یاریزان ڤینیسیوس جونیور گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ ریال مەدرید تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٣ کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش یانەی ریال مەدرید خاڵێکی نوێی بەدەست هێنا و ژمارەی خاڵەکانی گەیشتە چوار خاڵ.
ژمارەی خاڵەکانی یانەی لێڤانتێ-یش لە دوو خاڵدا مایەوە.