رۆما- AA
لە میانەی یارییەکانی هەفتەی بیستەمی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا (سێریا ئا) یانەی یوڤەنتوس و ناپۆلی بە ئەنجامی ١-١ یەکسان بوون.
یارییەکە لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو و لە خولەکی ٢٣دا یاریزان، درایز مێرتێنز گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ناپۆلی تۆمار کرد.
لە نیوەی دووەمی یارییەکە و لە خولەکی ٥٤دا یاریزان فێدێریکۆ کییەسا گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ یانەی یوڤەنتوس تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ١-١ کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش هەر دوو یانە یەکی خاڵێکیان وەرگرت، یانەی ناپۆلی ژمارەی خاڵەکانی گەیشتە ٤٠ خاڵ و لە ریزبەندی سێیەم و یانەی یوڤەنتوس ژمارەی خاڵەکانی گەیشتە ٣٥ خاڵ و لە ریزبەندی پینجەمی سێریا ئادا مانەوە.
هەروەها ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکانی دیکەی هەفتەی بیستەمی سێریا ئا بەم شێوەیە بوو:
ئەی سی میلان- رۆما: ٣-١
ساسوۆلۆ- جێنەوا: ١-١
سپێزیا- هێلاس ڤێرۆنا: ١-٢
لازیۆ- ئێمپۆلی: ٣-٣
سامپدۆریا- کالیاری: ١-٢