Bilal Acar
08 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2022
لەندەن - AA
یانەی مانچستەر ستی دوای بردنەوەی لە یانەی سویندۆن بۆ خولی چوارەمی جامی ئینگلتەرا سەرکەوت.
لە خولی سێیەمی جامی ئینگلتەرادا یانەی سویندۆن میوانداری یانەی مانچستەر ستی کرد.
یاریزان، بێرناردۆ سیلڤا لە خولەکی ١٤دا گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی مانچستەر تۆمار کرد. لە خولەکی ٢٨دا یاریزان، گابرێل خێسوس گۆڵی دووەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٠ کۆتاییهات.
گۆڵەکانی یانەی مانچستەر لە نیوەی دووەمی یارییەکەشدا بەردەوام بوون و لە خولەکی ٥٩دا یاریزان، ئیلکای گیوندۆغان گۆڵی سێیەم و لە خولەکی ٨٢دا یاریزان، کۆڵ پاڵمەر گۆڵی چوارەم و کۆتایی بۆ مانچستەر تۆمار کرد.
تاکە گۆڵەکەی یانەی سویندۆن لە خولەکی ٧٨دا لەلایەن هاری ماککیردییەوە تۆمار کرا.
بەم ئەنجامەش یانەی مانچستەر ستی بۆ خولی چوارەمی جامی ئینگلتەرا سەرکەوت.