Şenhan Bolelli
29 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2022
مەدرید - AA
لە میانی یارییەکانی هەفتەی سێیەمی خولی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ (La Liga )دا، یانەی ریال مەدرید رووبەڕووی یانەی ئێسپانیۆل بووەوە.
یاریزان ڤینیسیوس لە خولەکی ١٢دا، گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ریال مەدرید تۆمار کرد.
لە خولەکی ٤٣دا، یاریزان خۆسێلو گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ یانەی ئێسپانیۆڵ تۆمار کرد و گێمی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ١-١ کۆتایی هات.
نزیک لە کۆتایی کاتی یارییەکە و لە خولەکی ٨٨دا، یاریزان کەریم بنزیمە گۆڵی دووەمی بۆ یانەی ریال مەدرید تۆمار کرد و لە کاتی زیادکراودا (٩٠+٦)دا بنزیمە لە رێی لێدانی پەناڵتییەوە گۆڵێکی دیکەی بۆ یانەکەی تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٣-١ لە بەرژەوەندی ریال مەدرید کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش یانەی ریال مەدرید ژمارەی خاڵەکانی بۆ نۆ خاڵ بەرز کردەوە و پێگەی خۆی وەک پێشەنگی یانە ئیسپانییەکان پاراست.
دوای ئەویش یانەی ریال بێتیس لە پلەی دووەمدا، یانەی بارسێلۆنا لە پلەی سێیەم و یانەی ڤییاریال لە پلەی چوارەمی یانە ئیسپانییەکاندا دێن.
لە بەرامبەریشدا یانەی ئێسپانیۆڵ بە یەک خاڵ لە ریزبەندی ١٦دا مایەوە.