Bilal Acar
26 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2020
لەندەن - AA
پێش کۆتایی ھاتنی خولی نایابی ئینگلتەرا بە حەوت گەڕ یانەی لیڤەرپوول وەکو پاڵەوانی خولەکە راگەیەندرا.
یانەی مانچستەر سیتی کە لە رێزبەندی یانەکان زۆر لە لیڤەرپوولەوە نزیکبوو پاش دۆڕاندنی بە ئەنجامی ٢-١ لە بەرامبەر یانەی چێڵسی، وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ی خولی نایابی ئینگلتەرا بە پاڵەوانەکەی گەیشت.
یانەی مانچستەر سیتی لە دوای دۆڕاندنی بە ئەنجامی ٢-١ لە بەرامبەر یانەی چێڵسی، لیڤەرپوول کە بە کۆی ٢٣ خاڵ لە پێش مانچستەر سیتییەوە بوو، بووە پاڵەوانی خولەکە.
دوایین جار یانەی لیڤەرپوول لە ساڵی ١٩٩٠ بووبوو بە پاڵەوانی خولی نایابی ئینگلتەرا، پاش سی ساڵ بۆ ١٩مین جار بووەوە بە پاڵەوان.