Barış Seçkin
31 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2022
رۆما - AA
لە گەڕی ١٢هەمینی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا (سێری ئا)، یانەی ئەی سی میلان رووبەڕووی یانەی تۆرینۆ، بووەوە.
یاریزان کۆفی دجیدجی لە خولەکەکانی ٣٥ و ٣٧دا، دوو گۆڵی یەک لە دوای یەکی بۆ یانەی تۆرینۆ تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٠ کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەشدا و لە خولەکی ٦٧دا، یاریزان جونیور مێسیاس گۆڵێکی بۆ یانەی میلان تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ لە بەرژەوەندی تۆرینۆ کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش یانەی تۆرینۆ ژمارەی خاڵەکانی بۆ ١٧ خاڵ بەرز کردەوە و گەیشتە ریزبەندی نۆیەم. لە بەرامبەریشدا، یانەی ئەی سی میلان دووەم شکستی ئەم وەرزەی تۆمار کرد و بە ٢٦ خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی یانە ئیتاڵییەکاندا مایەوە.
لە یارییەکی دیکەشدا، یانەی ئاتالانتا رووبەڕووی یانەی ئێمپۆلی بووە و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٠ لە بەرژەوەندی ئاتالانتا کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش یانەی ئاتالانتا، ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٢٧ خاڵ بەرز کردەوە و گەیشتە ریزبەندی دووەمی یانە ئیتاڵییەکان.
لە سێ یاری دیکەی سێری ئادا کە دوێنێ بەڕێوەچوون، ئەنجامەکان بەم شێوەیە بوون:
کرێمۆنێسێ-ئودینێسی: ٠-٠
سپێزیا-فیۆرێنتینا: ١-٢
لاتسیۆ-سالێرنیتانا: ١-٣