Mohammed Baqi Hussein
22 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
ئهڵڤارۆ مۆراتا به 64 ملیۆن و نیو یۆرۆ بووه گرانترین یاریزانی مێژووی چێڵسی.
ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی كه له قۆناغی 2016-2017دا بووه راهێنه‌ری چێڵسی، له‌سه‌ره‌تاوه ده‌یه‌وێت هێرشبه‌ری ئیسپانی مۆراتا بهێنێته ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی و دواجار ئه‌نجامیدا.
ملیاردێری رووس، رۆمان ئه‌برامۆڤیچی خاوه‌نی یانەی چێڵسی، له به‌رامبه‌ر بۆنسێرڤیسی 64 ملیۆن و نیو یۆرۆدا هێرشبه‌ری ته‌مه‌ن 24 ساڵی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی هێنایه ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مۆراتا ئامانجه دیاره‌كانی بپێكێت، پێویسته بڕی 13 ملیۆن و نیو یۆرۆی دیكه بدات. به‌م جۆره مۆراتا بڕی 78 ملیۆن یۆرۆ ده‌كه‌وێت بۆ یانه‌ی چێڵسی.
به‌م جۆره مۆراتا پێش فێرناندۆ تۆرێس كه‌وت كه له ساڵی 2011دا به‌بڕی 58 ملیۆن و نیو یۆرۆ له لیڤه‌رپوڵ كڕدرا و بووه گرانترین یاریزانی مێژووی چێڵسی.
مۆراتا له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی ریاڵ مه‌رید یاریی ده‌كرد و له‌كۆی 188 یاریدا له 78یاندا له سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌وه به‌شداربووه و توانیویه‌تی 58 گۆڵ بۆ ئه‌و یانه‌یه تۆماربكات.