هه‌ولێر - AA
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له یاریگای شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عێراق و ئێران، یارییه‌كی دۆستانه‌یان ئه‌نجامدا و یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق كۆتایی هات.
له ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌دا، تیمی ئێران لە گێمی یەکەمدا بەسوود وەرگرتن لە ھەڵەیەکی یاریزانی عێراق، رەعد فەنەری عێراق، گۆڵێكیان تۆمارکرد.
لە گێمی دووەمدا ئاراسته‌ی یارییه‌كه گۆڕا و، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، جاسم محەممەد، گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ ئۆڵمپیی عێراق تۆمارکرد و به‌مه‌ش هه‌ردوولا یه‌كسانبوون.
تیمی عێراق لە دوایین خوولەکی یارییەکەدا، له‌لایه‌ن یاریزان، ئەحمەد جەلال، گۆڵی دووەمی تۆمار كرد و بردنەوەی بۆ عێراق به‌ده‌ستهێنا.
یارییه‌كه له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌تی ناوبژیوانان به‌ڕێوه چوو، له نێویاندا ناوبژیوانێكی كورد توانا عوسمان و ناوبژیوانه‌كانی دیكه‌یش پێكهاتبوون له واسق محه‌مه‌د، جیهاد عه‌تیه، ئه‌كره‌م عه‌لی.
رۆژی یەکشەممەی داھاتوو ھەردوو ھەڵبژاردەی عێراق و ئێران جارێكی دیكه لە ھەولێر یارییەکی دیکەی ئامادەکاری دەکەن، کە خۆیان بۆ خوولی یارییەکانی ئاسیا ئامادەدەکەن.