ئيستانبوڵ - AA
هەڵبژاردەى تۆپى پێى ژنانى توركيا، لە هەشتەمين ياريدا لە گروپى A لە يارييەكانى پاڵاوتن بۆ پاڵەوانێتى ئەورووپاى ٢٠٢٢، بە ئەنجامى ٤-٢ بە هەڵبژاردەى تۆپى پێى ژنانى رووسيا دۆڕا.
لەو روونكردنەوەیەى كە لە يەكێتى تۆپى پێى توركياوە بڵاوكراوەتەوە، لەو يارييەى كە ياريگاى ساپسان لە مۆسكۆ بەڕێوەچوو، گۆڵەكانى خانمانى توركيا لەلايەن دەريا ئارهان لە خولەكى ٧٧ و ديدەم كارانگەچ لە خولەكى ٨٦ كرا.
گۆڵەكانى خانمانى رووسياش لەلايەن مارگريتا چيرنۆميردينا كە دوو گۆڵى لە خولەكەكانى ٢٢ و ٤٦ تۆماركرد و دوو گۆڵەكەى ديكەش هەر يەك لە نيللى كۆرۆڤكينا لە خولەكى ١٣ و ناتاليا ماشينا لە خولەكى ٤٩ تۆماريانكرد.
خانمانى توركيا دوو يارى ديكەيان ماوە، لە ٢٧ى تشرينى دووەم دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی ئیستۆنيا و لە ١ى كانوونى يەكەم مێواندارى رووسيا دەكات و بەم شێوەيە يارييەكانى پاڵاوتنى گرووپەكان پاڵەوانى ئەورووپا كۆتايى دێت.
هەڵبژاردەى تۆپى پێى ژنانى توركيا، تاكو ئێستا هەشت يارى لە گرووپى A ئەنجامداوە و بە دوو خاڵ لە پلەى پێنجەمدايە.