هەولێر - AA
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی شەشی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، ٢٥ھەمین پاڵەوانێتی جامی کەنداو لە شاری بەسرە باشووری عێراق دەست پێ بکات.
ھەریەک لە ھەڵبژاردەکانی عێراق، سعوودیە، سوڵتانیشینی عومان، کوێت، بەحرێن، قەتەر، ئیمارات و یەمەن بەشداری لە ٢٥ھەمین پاڵەوانێتی جامی کەنداودا دەکەن کە بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەشکراون.
سه‌ره‌تا پاڵەوانێتییەکە بە ئەنجامدانی ئاهه‌نگێک کە ژماره‌یه‌ک هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی عێراقی له‌وانه كازم ساهیر و ره‌حمه ریاز ئەحمەد دەست پێ دەکات و پاشان یاری یەکەمی پاڵەوانێتییەکە لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و سوڵتانیشینی عومان بەڕێوەدەچێت.
پاڵەوانێتی جامی کەنداو، خولی پێشبڕكێی جامی كهنداوە كه هه‌ر دوو ساڵ جارێک به به‌شداری هه‌شت هەڵبژاردەی كه‌نداوی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بڕیاردرا ٢٥ھەمین خولی پاڵەوانێتییەکە له شاری به‌سڕه باشووری عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
لە میانی خولەکانی پێشووی پاڵەوانێتی جامی کەنداودا، عێراق سێ‌جار له ساڵانی ١٩٧٩، ١٩٨٣ و ١٩٨٨ نازناوی پاڵهوانێتییەکەی به‌ده‌ستهێناوه.