مه‌درید - AA
هێرشبه‌ری فه‌ڕه‌نسی، ئه‌نتۆنیۆ گریزمان دوای ئه‌وه‌ی بڕی 120 ملیۆن یۆرۆی دا تا ئازادبێت له‌وه‌ی یانه‌ی ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی به‌جێبهێڵێت، گوازرایه‌وه بۆ یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی.
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌كانی ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید و بارسێلۆنا نه‌یانتوانی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی گریزمان رێكبكه‌ون، گریزمان له رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كانییه‌وه بڕی 120 ملیۆن یۆرۆی دا به دامه‌زراوه‌ی لالیگا و چووه ریزه‌كانی بارسێلۆنا و ماوه‌ی پێنج وه‌رز له ریزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌دا یاری ده‌كات.
یانه‌ی بارسێلۆنا دوای چه‌ند كاتژمێرێك له گرێبه‌سته‌كه ئاشكرای كرد كه گرێبه‌ستی پێنج ساڵ واتا تا حوزه‌یرانی 2024 له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ره فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌دا واژۆ كراوه.
به‌وپێیه گریزمان له‌دوای نیمار و مباپی و فێلیكس و كۆتینۆ بووه پێنجه‌م گرانترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ.