Adham Kako,Mohamad Misto
15 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2018
ده‌رعا/ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌كه‌م كاروانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی دوای رێككه‌وتنی ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سووریا و رووسیا له شاری ده‌رعای باشووری رۆژئاوای سووریا، نایانه‌وێت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمی ئه‌سه‌ددا بژین، به‌ڕێكه‌وت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه له ده‌رعا، له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی نێوان ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سووریا و سوپای رووسیا كه شەشی تهمووز ئه‌نجامدرا، یه‌كه‌م كاروانی گواستنه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان و خه‌ڵكی مەدەنی له گه‌ڕه‌كی به‌له‌ده‌ی شاری ده‌رعاوه به‌ره‌و پارێزگای ئیدلب به‌ڕێكه‌وت.
كاروانه‌كه له 15 پاس پێكهاتووه و نزیكه‌ی 700 كه‌سیان هه‌ڵگرتووه.