Mohammed Baqi Hussein
18 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2017
بڕۆكسل - AA
كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داوا له فه‌یسبووك، تویته‌ر و گوگڵ ده‌كات رێگری له ساخته‌كاری و فڕوفێڵ بكەن.
كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند، داوای له فه‌یسبووك، تویته‌ر و گوگڵ كردووه بۆ رێگری له ساخته‌كاری و فڕوفێڵ، به‌پێی یاساكان هه‌ڵسوكه‌وت بكەن.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌رپرسانی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رایانگه‌یاند، زانیاری‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ماڵپه‌ڕه‌كانی تۆڕی ئینته‌رنێتدا فڕۆفێڵ و ساخته‌كاریی زۆر ده‌كرێت و گرێبه‌ستی ساخته ئه‌نجامده‌درێت.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، به‌رپرسانی ئه‌و ده‌زگایانه و كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا رۆژی 16ی ئەم مانگە له‌گه‌ڵ فه‌یسبووك، تویته‌ر و گوگڵدا كۆبوونه‌وه‌ته‌وه و داوایان لێكردوون له‌میانی یەک مانگدا چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و دیاردانه بدۆزنه‌وه.
راشگه‌یه‌نراوه كه كۆمپانیاكان داواكارییه‌كه‌یان لابردنی ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنانه‌ی داوای پاره ده‌كه‌ن بۆ تۆماركردنی بێ به‌رامبه‌ر و ئابوونه‌ی ساخته ئه‌نجامده‌ده‌ن و به‌رهه‌می ساخته و كۆپی ده‌فرۆشن له تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه، قبوڵكردووه.