Mohammed Baqi Hussein
22 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2017
نیویۆرك - AA
كۆمپانیای ئه‌پڵ رایگه‌یاند، مۆبایله‌كانی ئایفۆن 7 و 7 پڵه‌س به كه‌ڤه‌ری سوور ده‌خاته بازاڕه‌وه.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌پڵ، مۆدێلێكی نوێی مۆبایله‌كانی ئایفۆن 7 و 7 پڵه‌س به كه‌ڤه‌ری سوور ده‌خاته بازاڕه‌وه و داهاته‌كه‌ی ده‌به‌خشێت به رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی Global Fund كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی HIV و نه‌خۆشیی ئهیدس ته‌رخانی ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌پڵ رایگه‌یاندووه مۆبایلێكی دیكه به‌ناوی ئایفۆن SE كه شاشه‌یه‌كی چوار ئینچی له‌سه‌ره و بە توانای هەڵگرتنی 32 و 128 گێگابایت ده‌خاته بازاڕه‌وه.