Büşra Selvi Öğütcen
21 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2021
مه‌كسیكۆ سیتی – AA
ئه‌مریكا سێ ملیۆن دۆز ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی به گواتیمالا به‌خشی.
ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی ڤاكسینه‌كانی كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانی مۆدێرنا'ی ده‌گواسته‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به گواتیمالا به‌خشراون، گه‌یشته گواتیمالای پایته‌ختی ئه‌و وڵاته.
به‌م جۆره ژماره‌ی ئه‌و ڤاكسینانه‌ی ئه‌مریكا به‌و وڵاته‌ی به‌خشیوون چوار ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار دۆزی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی داتاكان كه له ماڵپه‌ڕیWorldometersبڵاو كراونه‌ته‌وه تاكوو ئێستا ٣٣٤ هه‌زار و ٣٧٥ كه‌س له گواتیمالا تووسی كۆرۆنا بوون و نۆ هه‌زار و ٩٢٧ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ست داوه.