Islam Doğru
14 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2020
نیویۆرک - AA
لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ھەزار و ٣٩٣ حاڵەتی گیانلەدەستدانی دیکە، ژمارەی ئەوانەی دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٥٠ ھەزار و ٣١ کەس.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە ماڵپەڕی "Worldometers" بڵاوکراوەتەوە و پەیوەستە بە ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ھەزار و ٣٩٣ حاڵەتی گیانلەدەستدانی دیکە، ژمارەی ئەوانەی دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٥٠ ھەزار و ٣١ کەس.
ھاوکات ژمارەی ئەو تووشبووانەی کە دوای چارەسەری پزیشکیی لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتە گەیشتە، شەش ملیۆن و ٧٩٠ ھەزار و کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجامدراون ١٦٥ ملیۆنی تێپەڕاند.
ھاوکات بە گیانلەدەستدانی ٣٣ ھەزار و ٩٥٥ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە، نیویۆرک لە ریزبەندی یەکەمی ویلایەتەکانی ئەمریکادایە.