Buket Güven
14 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٥٠ ھەزار و ١٤١ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام، سێ ھەزار و ١١٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون و ٩٢ گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی تەندروستی تورکیا پەیوەندیدار بە حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بڵاوکراوەتەوە،لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٥٠ ھەزار و ١٤١ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام، سێ ھەزار و ١١٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون و ٩٢ گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە لە تورکیا گەیشتە سێ ھەزار و ٤٢٣ کەس. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە چاکبوونەوەی دوو ھەزار و ٢٩٨ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی کە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتە ٣٥١ ھەزار و ١٠٢ کەس.
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر نووسیوویەتی: "بارگرانی لەسەر نەخۆشخانە و کارمەندانی تەندروستی زیاتر دەبێت. پێویستە پابەندی رێنماییەکان بین".