Muhammed Ali Kamal
19 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2021
سلێمانی - AA
دوای گه‌یشتنی كیتی تایبه‌ت به پشكنینی جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، ئه‌و جۆره نوێیه‌ی ڤایرۆسه‌كه له سلێمانی تۆماركرا.
له په‌یامێكدا كه له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی، سه‌باح هه‌ورامی، ئاشكرایكردووه كه، جۆری ده‌لتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە سلێمانی تۆمارکراوه.
سه‌باح هه‌ورامی رایگه‌یاندووه: "دوای گەیشتنی تێستی تایبەت بەپشکنین و دیاریکردنی جۆری دەلتا، بەسەنتەری پشکنینی کۆڤید لە سلێمانی لە ئێستادا لەلایەن تیمی پشکنینی کۆرۆنا لەسەنتەری دەستنیشانکردنی کۆرۆنای گۆڕاو، ئەو جۆرە نوێیە تۆمارکراوە".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دیارییکردنی جۆری دەلتا، لە سەنتەری پشکنینی کۆرۆنا لە سلێمانی دەستنیشانکراوە و پشکنین بۆ هاوڵاتیان دەکرێت.