Emre Aytekin
17 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هوبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر هه‌موو جیهانی ته‌نیووه، ٣٩ ملیۆن و ٥٩٣ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، یه‌ك ملیۆن و ١٠٩ هه‌زار و ٢٥٢ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش بۆ ٣٩ ملیۆن و ٥٩٣ هه‌زار و ٩٥٣ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
تا ئێستا ٢٩ ملیۆن و ٦٦١ هه‌زار و ١٦٧ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و هه‌شت ملیۆن و ٨٢٣ هه‌زار و ٥٣٤ تووشبووش چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا کە تا ئێستا هه‌شت ملیۆن و ٢٨٨ هه‌زار و ٢٧٨ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه و ٢٢٣ هه‌زار و ٦٤٤ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.