Büşra Selvi Öğütcen
19 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا و بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، ٤٠ ملیۆن و ٢٨٢ هەزار کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، یەک ملیۆن و ١١٨ هه‌زار و ٣٣٠ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٤٠ ملیۆن و ٢٨٢ هه‌زار و ٦٠٥ كه‌س، ٣٠ ملیۆن و ١٢٠ هەزار تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە و نۆ ملیۆن و ٤٣ هەزار و ٦٧٧ کەسیش لەئێستادا هەڵگری ڤایرۆسەکەن و چارەسەر وەردەگرن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بەهۆی په‌تاکە تۆمارکردووە كه تا ئێستا، هەشت ملیۆن و ٣٨٧ هه‌زار و ٧٩٩ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٢٤ هەزار و ٧٣٠ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمارکردووە.